داعش رفاندبووی

پێشمەرگەیەک دوای  10 ساڵ بێسەروشوێنبوون ئەمڕۆ لە سوریا دۆزرایەوە

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

پێشمەرگەیەکی ماوەی 10 ساڵە  بێسەروشوێنە، ئەمڕۆ لە سوریا دۆزرایەوە و پەیوەندی بە کەسوکارەکەیان کراوە.

پێشمەرگەکە ناوی عیسا عەبدوڵایە و خەڵکی ناحیەی دینارتەیە لە قەزای ئاکرێ ، ماوەی 10 ساڵە بێسەروشوێنە و لەلایەن چەکدارانی رفێندرابوو،  .ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.12.8 لە سوریا دۆزرایەوە و لە سوریاوە پەیوەندی بە کەسوکارەکەیان کراوە

رەشید زێباری، ئامۆزای پێشمەرگە بێسەروشوێنەکە، بە 964ـی وت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ژمارەیەکی بیانییەوە پەیوەندیمان پێوەکرا و نەمانزانی چی بڵێین، بەڵام ئاگادارکراین ناوی ئامۆزاکەم لە لیستێکدایە و لە ژیاندایە و لە زیندانی حەمس ئازاد کراوە.

وتیشی، لە ساڵی 2014ەوە لەلایەن داعشەوە رفێندراوە و بێسەروشوێن بوو، هیچ هەواڵێکی لەسەری نەبوو، ئێمە پێمان وابوو مردووە.

باس لەوەش کرد، چاوەرێی حکومەت و لایەنی پەیوەندیدارین رێگایەکمان بۆ بدۆزیتەوە و ئامۆزاکەمان بگەڕێنینەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرمایەدارە تورکمانەکە لەدەستی رفێنه‌ره‌كان رزگارکر...

سەرمایەدارە تورکمانەکە لەدەستی رفێنه‌ره‌كان رزگارکرا