پیكابێك و مینی پاسێك بەیەكیاندادا
دوو کەس لە ناحیەی رزگاری بریندار بوون
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای كەلار، دوو هاوڵاتی برینداربوون، كاتێك پیكابێك و مینی پاسێك بەیەكیاندادا.
راگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان وێنەی رووداوەكەی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەداوە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی 29.11.2024 لە ناحیەی رزگاری دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا لە جۆرەکانی پیکاب دێر و مینی پاس، بەهۆیەوە دوو کەس بریندابوون.
ئاماژەیان بەوەش كردووە، بریندارەکان شۆفێری مینی پاسەکە و سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلی پیکابەکە بوون، یەكێكیان لەدایکبووی ساڵی 1955 و ئەویتریان 1998، كە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە، بریندارەکانیش بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار.
پێکدادانى دوو تانکەرەکەى دوکان دابەشکردنى ئاوى سلێمانى راگرت
رووداوی هاتوچۆ
"دۆخی منداڵێکی تریشیان ناجێگیرە"
لە دوای دایک و باوکی خۆیشی گیانی سپارد
رووداوی هاتوچۆ
هاوڵاتییەک لە ئۆڤەرپاسی نزیک روڤیا گیانی لەدەست دا
لە ورمێ
ئۆتۆمبێلێک لە رانەمەڕێکی دا و 16 سەری کوشت
سێ کەسی دیکەش برینداربوون
گەنجێکی 28 ساڵ لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا
بوون بە سێ کەس