هاوڵاتیانی چەمچەماڵ بۆ پێدانی رسومات و باج دەبێ ڤیزا کارت و ماستەر کارت دەربێنن
پارەی کاشتان لێ وەرناگیرێت
هاوڵاتیانی چەمچەماڵ بۆ پێدانی رسومات دەبێ ڤیزا کارت یا ماستەر کارت دەربێنن
964+
شۆڕش قادری
هاوڵاتیانی چەمچەماڵ بۆ پێدانی رسومات و باج دەبێ ڤیزا کارت یان ماستەر کارت دەربێنن و بۆ لەمەودوا پارەی کاشـتان لێوەرناگرێت.
رەمک رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ بە 964ـی وت، “بە پێی رێنمایی بەڕێوەبەرایەتی نوسینگەکانی زانیاری سلێمانی، لە رۆژی یەکشەممەوە 1.12.2024 بە ھیچ جۆرێک کار بەپێدانی پارە بەدەستی ناکرێت بەڵکو تەنھا بە پارەدانی ئەلیکترۆنی و لە رێگەی ئامێری (POS)وە دەبێت”.
“دوو فەرمانگەی کارتی زانیاری چەمچەماڵ و شۆڕش لە قەزاکەمان هەن کە باج و رسومات لە هاوڵاتیان وەردەگرن، بۆیە داوا لە ھاوڵاتیان دەکەین بۆ ئەوەی لەمەودوا کارەکانیان بۆ رایی بکرێت، پێویستە ھەڵگری یەکێک لە کارتەکانی ڤیزا کارت یا ماستەر کارت (Visa card—Master card ) بن”، رەمک رەمەزان وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر هاوڵاتییەک یەکێک لەو دوو کارتەی نەبێت، کارەکانی بۆ رایی ناکرێت و لەو حاڵەتدا دەتوانێت کارتی کەسێکی دیکە بەکاربهێنێت.