خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانیش دەتوانن بەسەریدا بپەڕنەوە
پردی پەڕینەوە لەسەر رێگای سەرەکیی هەولێر – کەرکوک دروست دەکرێت
964+
شۆڕش قادری
لەسەر رێگای سەرەکیی هەولێر – کەرکوک، بەرامبەر بەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەت، پردێکی پەڕینەوە دروست دەکرێت، کە تێیدا رەچاوی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانیش کراوە و دەتوانن بەسەریدا بپەڕنەوە.
“لە پێناو سەلامەتی هاتوچۆی هاوڵاتیان و قوتابیان، لە شەقامی سەرەکیی هەولێر -کەرکوک بەرامبەر بەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین، کە یەكێكە لە شەقامە گرنگەكانی شاری هەولێر و هاتوچۆیەكی زۆری شوفێرانی بەسەرەوەیە، پردێکی پەڕینەوە دروست دەکرێت”، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک وای نووسیوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، پردەکە بە گوژمەی زیاتر لە 384 ملیار دینار و لهسهر داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ههولێر، دروست دەکرێت و کارکردن تیایدا دەستیپێکردووە.
ئومێد خۆشناو دەشڵێت، لە دروستکردنی پردەکەدا رەچاوی خاوهن پێداویستییە تایبهتییەکانیش كراوه، شوێنیان بۆ دروست دەکرێت و دهتوانن بهسهریدا بپهڕنهوه.