جامی ئیتالیا، دواهیوای خانمهپیرهكهیه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
له‌دوایاری قۆناغی هه‌شتی جامی ئیتالیا له تۆپی پێ، ئه‌مشه‌و یوڤێنتۆس له‌گه‌ڵ لازیۆ یاری ده‌كات، بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه دواهه‌له بۆ راهێنه‌ری یانه‌كه.
ئه‌مشه‌و كاتژمێر 23:00 به كاتی كوردستان، له دوایاری قۆناغی هه‌شتی جامی ئیتالیا، یانه‌ی یوڤێنتۆس له یاریگای خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی لازیۆ ده‌بێته‌وه.
یوڤێنتوس “خانمه‌پیره‌كه” بۆ یاری ئه‌مشه‌و پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزی ئاماده‌كردووه، ته‌نیا پۆگبا یاری ناكات، كه جارێكی دیكه دووچاری پێكان بووه‌ته‌وه.
چاودێرانی تۆپی پێی ئیتالیا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، جامی ئیتالیا و گه‌یشتن به نازناوه‌كه، دواهیوای ماسیمۆ ئالێگریی راهێنه‌ری تیپه‌كه‌یه، كه له ده‌ركردن رزگاری ده‌كات.
یوڤێ به‌هۆی سكانداڵه داراییه‌كانی سزاداراوه و له خولی ئیتالیا 15 خاڵی لێ كه‌مكراوه‌ته‌وه، بۆیه ركابه‌ری بردنه‌وه‌ی نازناوی خوله‌كه‌ی پێناكرێت، ته‌نیا هیوای به بردنه‌وه‌ی جامی ئیتالیا هه‌یه.
یوڤێنتۆس له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ركی له‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا قورسه، ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌ویش بباته‌وه، له قۆناغی پێش كۆتایی رووبه‌ڕووی ئینته‌رمیلان ده‌بێته‌وه.
ئینته‌رمیلان، كه پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی جامی ئیتالیایه، له‌گه‌ڵ یانه‌كانی كریمۆنێزی و فیۆرێنتنیا گه‌یشتوونه‌ته پێش كۆتایی و ئه‌مشه‌و تیپی چواره‌م دیار ده‌كه‌وێت.