ئەفسەرانی بەرگری شارستانی خولێکی سێ رۆژییان لە یۆنان بۆ کرایەوە
گەڕان بەدوای قوربانیانی کارەساتە سرووشتیەکان
ئەفسەرانی بەرگری شارستانی هەولێر لە وڵاتی یۆنان خولێکی سێ رۆژیان بۆ کرایەوە
964+
ژوولی عەدنان
بەرگری شارستانی هەولێر خولێکیان لە وڵاتی یۆنان بۆ کرایەوە، دەربارەی گەڕان بەدوای قوربانیانی کارەساتە سروشتییەکان، بەتایبەتی بومەلەرزە.
خولەکە بۆ ئەفسەرانی هۆبەی رزگارکردن بوو، ماوەی سێ رۆژی خایاند،
بەناونيشانی(synergies) گەڕان بەدوای قوربانيانی کارەساتە سروشتيەکان بە تايبەت بومەلەرزە، کە ئەفسەرانی بەڕێوەبەرايەتی بەرگری شارستانی هەولێر و سلێمانی بە شداربون.
موقەدەم شاخەوان جاف، گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964 ی ووت
” بەرواری 19/11/2024 بۆماوەی 3 ڕۆژ لە وڵاتی یۆنان ئەفسەرانمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێم و بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر و سلێمانی بەشداری خولێکی ڕاهێنانیان کرد
سپۆنسەری ئاژانسی فیدراڵی ئەڵمانی بووە”.
وتیشی خولەکە تایبەت بووە بە هاوکاری تەکنیکی و ئەکادیمی گەڕان بەدوای قوربانیانی کارەساتە سرووشتییەکان بە تایبەت بوومەلەرزە.
باسی لەوەشکرد کە دوای ئەم خولە تاقیکردنەوەیەک ئەنجام دەدەن ”گەر لەم تاقیکردنەوەیە سەرکەوتووبن، ئەوا دەنێردرێنە ووڵاتی دی”.
” لە دوای هاتنەوەیان ئەم ئەفسەرانە خول بۆ کارمەندەکانی دیکەی بەرگری شارستانی هەولێر دەکەنەوە و تەکنیکەکەیان فێر دەکەن” موقەدەم شاخەوان وای وت.