با ئاستەنگی هاتوچۆ دروست نەبێت

هاتوچۆی راپەڕین: رێگەی ناوچەی پیشەسازی بۆ ترافیکی راپەڕین بەکار مەهێنن

964+

ژێوار خدر

بۆریەکی ئاو شکا و رێگەیەکی سەرەکی رانیەی داخست، هاتوچۆی راپەڕینیش دەڵێت بەکاری مەهێنن.

بەڕیوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین، ئاگاداری دانیشتووانی رانیە دەکاتەوە، ئەمڕۆ رێگەی ناوچەی پیشەسازی بۆ ترافیکی راپەڕین بەکارنەهێنن، چونکە کاری تێدا دەکرێت بۆ ماوەیەکی کاتی داخراوە.

عەلی عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین بە 964ـی وت، بۆریەکی گواستنەوەی ئاو لە سایدێكی رێگەی ناوچەی پیشەسازی بۆ ترافیکی راپەڕین شکاوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی راپەڕین رێگەکەیان هەڵکەندووە و سەرقاڵی چاک کردنەوەی بۆرییەکان.

وتیشی، کاتی کرانەوەی رێگەکە تا ئێستا دیار نییە، بەهۆی ئەوەی بەندە بە چارەسەربوونی بۆریە شکاوەکە.

داواشی لە هاوڵاتییان کرد رێگەکە بەکارنەهێنن، بۆ ئەوەی گرفتی هاتوچۆ دروست نەبێت.

هاتوچۆی راپەڕین شۆفێران لە داخستنی رێگەیەک ئاگادار دە...

هاتوچۆی راپەڕین شۆفێران لە داخستنی رێگەیەک ئاگادار دەکاتەوە