بە ئۆتۆمبێلی بێ رەقەم، رەقەم بە کچان دەدرێت

مەلیکەو شاهینە لە دەربەندیخان کچانیان هەراسان کردووە

+964

ژوولی عەدنان

هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی مەلیکە و شاهینە و بێڕەقەم لە دەربەندیخان لە دوێنێ شەوەوە دەستیپێکردووە.

کچانی دەربەندیخان بە دەست شۆفێری ئۆتۆمبێلی بێڕەقەم و مەلیکە و شاهینەوە هەراسان بوون، لەبەرئەوە ئاسایش و هاتوچۆی دەربەندیخان پێکەوە لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ خاوەنەکانیاندا دەکەن.

جاسم محەمەد عەلی خان، بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان بە 964 ی وت “ئەو ئۆتۆمبێلانە کچانی خوێندنگە ناوەندی و دواناوەندییەکانیان هەراسان کردووە و تا ئێستا چەند جاریک شکاتیان لێکراوە”

کێشەکە ئەوەیە کە “شکات دەکرێت نازانین کێ بگرین، چونکە ئۆتۆمبێلەکە بێ ژمارەیە”،  بۆیە بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان لە دوێنێ شەوەوە دەستیانکردووە بە هەڵمەتێک بۆ لێپرسینەوەی یاسایی لە ئۆتۆمبێلی بێ ژمارە و جامڕەش و ماتۆڕسکیل و بە تایبەت ئۆتومبیلە بێ سەرەتاکان، کە ناسراون بە “مەلیکە و شاهینە”.

ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی مەلیکەدا دەگرێت

ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی مەلیکەدا دەگرێت

مەلیکە تەنیا سکان دەکرێت نەک رەقەم

مەلیکە تەنیا سکان دەکرێت نەک رەقەم