دوو هەفتەیە بێ سەرۆکە

ئەنجومەنى پارێزگاى سەڵاحەدین سەرۆکێکى نوێى هەڵبژارد

964+

وریا فەتاح

دواى ئەوەى لە 30ـى مانگى رابردوودا، ئەنجومەنى پارێزگاى سەڵاحەدین سەرۆکەکەى دورخستەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجومەنەکە عەلی کەریمی وەک سەرۆک هەڵبژارد.

ئەنجومەنى پارێزگاى سەڵاحەدین، لە دانیشتنى رۆژى 30ـى مانگى رابردوودا، بە دەنگدانی 10 ئەندام لە كۆی 14 ئەندامی بەشداربوو، بڕیاریدا بە دوورخستنەوەى عادل سومەیدەعی  سەرۆکى ئەنجومەنەکەی دا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10.11.2024 دواى دوو هەفتە، بە بەشداری 12 ئەندام و بە زۆرینەی دەنگ، عەلی عەبدولجەبار کەریمی وەک سەرۆکى نوێی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین هەڵبژێردرا.

ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین لە 15 ئەندام پێكهاتووە و ئەمرۆ 11 كەسیان دەنگیان بە هەلبژاردنی عەلی كەریم دا.

سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی پارێزگاكە بە 964ـی وت، “كۆبوونەوەكە بەخێرایی و بەبێ ئاگاداركردنەوەی رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە.”

ئەنجومەنى پارێزگاى دیالە سەرۆکەى دورخستەوە

ئەنجومەنى پارێزگاى دیالە سەرۆکەى دورخستەوە