لە دەزگایەکى ئەمنیى بوو
تۆمەتبارى گەنجە کوژراوەکەى سلێمانى دەستگیرکرا
964+
وریا فەتاح
دەزگاى ئاسایشى هەرێم، تۆمەتبارى کوشتنى گەنجەکەى سلێمانى راگەیاند.
دەزگاکە لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردەوە، دوای ئەوەی شەوی رابردوو 7.11.2024، لە گەڕەکی قڕگەی شاری سلێمانی بەهۆکاری بوونی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوان کچ و کوڕێک، رووداوێکی تەقەکردن روویداو بووە هۆی کوژرانی کەسێک بەناوی (ب،ف،ع)و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستبەجێ تۆمەتباری رووداوەکە دەستگیرکرا و رووبەڕووی یاسا کرایەوە.
بەپێى زانیارییەکانى 964، گەنجەکە کارمەندى یەکێک لە دەزگا ئەمنییەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى بووە.