پێنجوێن
باران رێگای هاتوچۆی پێنج گوندی وەستاندووە
+964
کامیار کەمال- پێنجوێن
رێگای پێنج گوندی پێنجوێن بەهۆی لافاوەوە تێکچووە و هاتوچۆکردن بۆ ئەو گوندانە وەستاون.
ئەمیر سۆفی جەمال بەڕێوبەری چاککردن و پاراستنی رێگای پێنجوێن بە 964ی راگەیاند: چارەسەری سەرەتایی بۆ رێگاکە کراوە و سبەیش تیمەکانیان دەچن بۆ دووبارە چارەسەرکردنەوەی.
وتیشی، ئەو گوندانەی کە رێگاکەیان تێکچووە، گوندەکانی بۆڕیدەری سەروو و خواروو لەگەڵ خڕنوک، زەنگیسەر و سیامێوە، کە سەر بە ناحیەی ناڵپارێزن.”
درێژیی رێگاكە شەش کیلۆمەترە و لە بەرەبەیانییەوە بە شۆفڵ سەرقاڵی رێگەكردنەوەین، دواتر دەیكوتینەوە و تێكەڵڕێژی دەكەین”، ئەمیر سۆفی جەمال وادەڵێت.
هەر ئەمڕۆش بەهادین حەسەن لێپرسراوی کەشناسی پێنجوێن بە 964ی راگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر لە 70 ملم باران لە پێنجوێن و دەوروبەری باریوە
پێداچوونەوە: ژوولی عەدنان