هەواڵەكان
لە گەرمیان پەڵەی دا و نرخی تەماتەش دووقات بەرزبووەتەوە
+964
ژووری هەواڵ
سبەی سێشەممە، کاریگەری شەپۆلی باران بارینەکە بە تەواوی لاواز دەبێت، ئەگەرێکی کەم هەیە لە هەندێک ناوچەی سنووری نمە باران ببارێ، بەڵام دوای نیوەڕۆ هەتاو خۆی نیشان دەداتەوە، ئەمە پێشبینی کەشناسی هەرێمی کوردستانە و دەشڵێت، ناحیەی بیارە لە هەڵەبجە بە بارینی 123 ملیم زۆرترین بڕی بارانی لێ باریوە، هەروەها لە گەرمیان پەڵەی داوە و کشتوکاڵی ناوچەکە داوای کردوە، دەست بە چاندنی تۆو بکرێ، چونکە تائێستا 103 ملیم باران باریوە و زیادیشی هەیە.
خۆر دەرکەوتەوە؛ شەپۆلەکە بەرەو لاوازی دەچێ بەس ماوە
نرخى تەماتە دووقات بەرزبووەتەوە، ئەمڕۆ لە عەلوەی سلێمانی نرخی یەک کیلۆی بە هەزار و 300 دینار فرۆشرا، ئەوانەی سەروکاریان لەگەڵ تەماتەیە پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتر دەکەن.
نرخى تەماتە دوو هێندەى هەفتەى رابردوو بەرز بووەتەوە
ژمارەیەک شۆفێری بارهەڵگرى دەروازەی کێلێ، لە قەڵادزێ و لەسەر رێگەی چوون بۆ دەروازەکە گردبوونەوە و دەڵێن، بەهۆى ئەوەى کار لە رێگە سەرەکییەکەدا دەکرێت، ئەو رێگا گڵەى بووە بە جێگرەوەى چوون بۆ دەروزەی کێلێ لە پشدەر، بەهۆى بارانەوە بووە بە قوڕ و خلیسک.
شۆفێرانى مەرزى کێلێ گردبوونەوە
فەرمانبەرێک لە ئاوی ئاکرێ، جانتایەکی دۆزییەوە کە پارەی تێدا بوو، لەلای خۆی هەڵی گرت تا خاوەنەکەی بە هاوکاری کامێراکانی پۆلیسی بەڵگە و تاوانی ئاکرێ، توانییان شوێنی بزربوونی جانتاکە بدۆزنەوە.