هه‌نارده‌ى ئه‌وڕوپا و کەنداویشی به‌رده‌وام ده‌بێت

ئه‌مساڵ دهۆك نزیكه‌ى 250 هه‌زار تۆن به‌رهه‌مى كشتوكاڵى هه‌نارده‌ى پارێزگاكانى عێراق كردووه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

كشتوكاڵى دهۆك ده‌ڵێت، ئه‌مساڵ تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ى 250 هه‌زار تۆن به‌رهه‌می كشتوكاڵى بۆ بازاڕه‌كانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق ناردووه‌ و هه‌نارده‌ى چه‌ند به‌رهه‌مێكیشی بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا و کەنداو  به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى هه‌نارده‌ى بازاڕه‌كانى عێراقی كردووه‌ بریتین له‌ په‌تاته‌، پیاز، ته‌ماته‌ و خه‌یار.

ئه‌حمه‌د جه‌میل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتوكاڵى دهۆك به‌ 964ـى راگه‌یاند، ئه‌مساڵ تواندراوه‌ بڕى 345 هه‌زار و 788 تۆن له‌م به‌رهه‌مه‌ خۆماڵیانه‌ هه‌نارده‌ بكرێن.

وتیشی “هه‌نارده‌كردنى به‌رهه‌مه‌كان له‌ رێكه‌وتى 1.1.2024 تاوه‌كو 31.10.2024ـه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌و به‌رهه‌مه‌ خۆماڵیانه‌ى پارساڵ هه‌نارده‌ى وڵاتانى ئه‌وروپی و کەنداو كراون به‌هه‌مانشێوه‌ش ئه‌مساڵیش هه‌نارده‌ ده‌كرێنه‌وه‌، كه‌ بریتین له‌و سماق، برنج، مازوو و په‌تاته‌.

به‌غدا بۆچی رێگری له‌ هەناردەی به‌رهه‌مە په‌له‌وه...

به‌غدا بۆچی رێگری له‌ هەناردەی به‌رهه‌مە په‌له‌وه‌رییەکانی كوردستان دەکات؟