بۆ هاندنی پەروەردە
منداڵە ئاوارەکانی سلێمانی بۆ هەڵدانی کۆلارە برانە گۆیژە
964+
ژووری هەواڵ
بە هاوکاری دوو ریکخراوی بیانی، بەشێک لەو منداڵە ئاوارانەی کە لە قوتابخانەکانی سلێمانی دەخوێنن، گەشتێکیان بۆ چیای گۆیژە ئەنجامدا بەمەبەستی ئەنجامدانی وەرزشی هەڵدانی کۆلارە.
ئەمڕۆ هەینی 1.11.2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی رایگەیاند، بە هاوبەشی رێکخراوی ئینتەرسۆس و UNHCR لە چیای گۆێژە چالاکی وەرزشی هەڵدانی کۆلارە ئەنجام درا بۆ بەشێک لە قوتابیانی قوتابخانەی ئەحمەد هەردی و قوتابخانەی سیتەک، تایبەت بە پەنابەران.
لەسەر کۆلارەکان بە مەبەستی هاندان بۆ دانەبڕاندنی منداڵ لە خوێندن، دروشمی “پەروەردە مافی منداڵە” نووسرابوو.