دەبین بە سەدا 12ی عێراق؟

بەراورد بە عێراق؛ هەرێمی کوردستان لە سەدا 0.2 گەشەدەکات

964+
ئەحمەد مستەفا

رێژەی گەشەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان، 0.02% کەمترە بە بەراورد بە رێژەی گەشەی دانیشتووانی عێراق، ئەمە دامەزراوەی ستراتیژی نیشتمان بەدوای چووە و دەڵێ، تا 2054 کورد دەبێت بە 12%ی عێراق، داوا دەکات حکومەت رێکاری هەبێت.

لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا، کۆی دانیشتووانی باشووری کوردستان یەک ملیۆن و 500 هەزار زیادی کردووە، لە کاتێکدا کۆی دانیشتووانی عێراق (بەبێ هەرێمی کوردستان) نۆ ملیۆن و 700 هەزار کەس زیادی کردووە.

دامەزراوەی ستراتژی نیشتمان، کە ئامانجی سەرەکی پەیوەستکردنی گەنجە؛ بە تواناکانی خۆی، بەکومەڵگە و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بارەگای سەرەکی لە هەولێرە، لەو بەدواداچوونەدا کە وێنەیەکی بۆ 964 نێردراوە و بەشی توێژینەوەی دامەزراوەکە کاری تێدا کردووە، زەنگی مەترسی بۆ هەرێمی کوردستان تێیدا لێ دراوە.

بەپێی ئەو خەمڵاندنانە، لە ساڵی 2054 دا، ژمارەی دانیشتووانی عێراق (بەبێ هەرێمی کوردستان) دەبێتە 77 ملیۆن لە کۆی 89 ملیۆن و دانیشتووانی باشووری کوردستانیش دەبێتە 11 ملیۆن، هەروەک رێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە کۆی دانیشتووانی عێراق بۆ ساڵی 2054، دانیشتووانی باشووری کوردستان تەنیا 12% کۆی دانیشتووانی عێراق پێکدەهێنن، کە ئەمەش کەمبوونەوەیەکی بەرچاوە.

رێژەی گەشەی دانیشتووانی باشووری کوردستان لە داکشانێکی بەردەوامدایە بەرانبەر بە گەشەی دانیشتووانی عێراق – کە لە هەڵکشانێکی بەردەوامدایە، دامەزراوەکە دەڵێت، بۆیە پێویستییەکی بنەڕەتییە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکاری پێویست بگرێتە بەر بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی گەشەی دانیشتووانی باشووری کوردستان.

لە سەروو شەش ملیۆن کەسەوە ژمێرەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان مەزەندە کراوە و عێراق لە سەرووی 44 ملیۆن کەسەوە، ئەو خەمڵاندنانە لەسەر بنەمای دوایین سەرژمێری یوئێنە بۆ رێژەی دانیشتوانی عێراق، لە ساڵی 1987-ەوە عێراق سەرژمێری تێکڕای دانیشتوانی نەکردووە، کە بڕیارە، 20.11.2024 بەرێوەبچێ.

پێشتر لە بارەی کەمی گەشەی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان، کەمبوونەوەی ژمارەی خێزانە نوێیەکان و کەمکردنەوەی ئەندامانی خێزان و وەچە خستنەوە بە هۆکارەی سەرەکی گەشە پۆڵێن کرابوو، لەگەڵ کۆچ و رووداوە مرۆییەکان.

هاوکاری تیمەکانی سەرژمێری بن تا کەس بێ بەش نەبێت

هاوکاری تیمەکانی سەرژمێری بن تا کەس بێ بەش نەبێت

حکومەتى هەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ سەرژمێری گشتی د...

حکومەتى هەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ سەرژمێری گشتی دەکات