هۆکارەکەى چییە؟

دۆلار هاتەوە خوار 150 هەزار

964+

وریا فەتاح

دواى زیاتر لە مانگێک، جارێکى دیکە دۆلار هاتەوە خوار 150 هەزار دینار، وتەبێژى بازاڕى دۆلارەکەى سلێمانیش دەڵێت: بانکى ناوەندى عێراق سەرکەوتووبووە لە رێگریکردن لە بردنە دەرەوەى دۆلار بۆ دەرەوە.

ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بۆرسەى بەغدا و بەسرا و هەولێر، دۆلار هاتە خوار 150 هەزار دینار و لە سلێمانیش لە 150 هەزار دینار وەستاوە.

نرخى 100 دۆلار  بۆ ئەم ئێوارە بەم شێوەیەیە:

بەسرە: 149 هەزار و 750
بەغدا: 149 هەزار و 900
هەولێر: 149 هەزار و 950
سلێمانى: 150 هەزار

جەبار گۆران، وتەبێژى بازاڕى دۆلارەکەى سلێمانى بە 964ـى وت،”بەرزبوونەوەى ماوەکەى رابردوو ناسروشتى بوو، ئەویش پەیوەندى بە ناجێگیرى ناوچەکە بوو و هێرشى ئێران و ئیسرائیلەوە هەبوو”.

باسى لەوەشکرد، دواى رەوینەوەى مەترسییەکان بەرە بەرە دۆلار دابەزى، جگە لەوە داواکارى بانکى ناوەندى لە وەزارەتى گەنجینەى ئەمەریکا کە 7 ملیار دۆلارى کاش بنێرێت و لەسەر 5 ملیار رێککەوتن، هۆکارى سەرەکى دابەزینەکەیە.

“لە هەفتەى رابردوو، وەزارەتى گەنجینەى ئەمەریکا 500 ملیۆن دۆلارى کاشى نارد و ناوە ناوەش بڕەێکى زۆر دۆلار دەنێرێت، ئەمەریکا نایەوێت دۆخى ئابورى عێراق تێکچێت، بەتایبەت دواى ئەوەى دڵنیابوو بانکى ناوەندى عێراق لە رێوشوێنەکانى سەرکەوتوو بووە”.

نرخی دۆلار دابەزی و پێشبینیی دەكرێت زیاتر دابەزێت

نرخی دۆلار دابەزی و پێشبینیی دەكرێت زیاتر دابەزێت