چەندەی نەختینە و چەندەی چەکە؟

داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە نۆ ملیار دینار بووە

964+

شۆڕش قادری

به‌پێی داتاكانى ماڵپەڕى شەفافییەت داهاتی ئه‌م هەفتەیه‌ى سلێمانى و هەڵەبجە زیاتر لە نۆ ملیار و 80 ملیۆن دینار بووە.

نوێترین ئاماری ماڵپەڕی شەفافییەت دەریخستووە، کە داهاتی نانەوتیی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 19.10.2024 تا 25.10.2024 بڕی نۆ ملیار و 80 ملیۆن و 174 هەزار و 425 دینار بووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت ئاشكرایكردووە، رێژەی 86%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینە و 14% بە شێوەی چەك بووە.

هه‌ر به‌ پێی داتا بڵاوكراوه‌كانى ئه‌م ماڵپه‌ره‌، له‌ته‌واوى مانگى ئه‌یلولى ئه‌مساڵدا بڕى 64 ملیار و 235 ملیۆن و 223 هه‌زار و 596 دینار كۆكراوه‌ته‌وه‌.

ساڵى رابردووش به‌گشتى بڕى داهاتى كۆكراوه‌ بریتی بووه‌ له‌ یه‌ك ترلیۆن و 173 ملیار و 990 ملیۆن و 914 هه‌زار و 465 دینار بووه‌.

داهاته‌ كۆكراوه‌كه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ بریتیه‌ له‌ داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان، كه‌ داهاته‌كانی هه‌ر شه‌ش گه‌نجینه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانییه‌،  پێكدێن له‌ 28 وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ له‌گه‌ڵ 109 به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی و 516 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌روه‌ها 781 فه‌رمانگه‌ و چوار هۆبه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.

دوو هەفتەیە داهاتی سلێمانی لەسەروو 20 ملیار دینارەوەیە

دوو هەفتەیە داهاتی سلێمانی لەسەروو 20 ملیار دینارەوەیە

لە سلێمانی 500 هەزار دۆلاری خەڵکی برد و لە کەرکوک دەستگی...

لە سلێمانی 500 هەزار دۆلاری خەڵکی برد و لە کەرکوک دەستگیرکرا