سبەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پارێزەرێکی کورد خەڵات دەکات

964+

هاوبەش ئەبوبەکر – سلێمانی

بەشدار حەسەن، پارێزەری كورد لە واشنتنە و سبەی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خەڵاتی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ بۆ ساڵی 2022 وەردەگرێت.

بەشدار حەسەن سەرۆكی تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی زیندانیانی بادینان، بە تۆڕی 964ی راگەیاند، خەڵاتەكە ساڵانە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەیبەخشێت بە دوو باشترین كەسایەتی لەسەر ئاستی جیهاندا، كە جێی دەستیان لە بواری بەرگریكردن لە مافی مرۆڤدا دیاربووە.

ئەمساڵ کونسوڵخانەکانی ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان زیاتر لە 600 سیڤییان داوەتە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و دوو کەس بۆ وەرگرتنی خەڵاتی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ هەڵبژێردراون، کە یەکێکیان بەشدار حەسەنە.

“رۆژی 1ی مانگ [1ی شوبات] کاتژمێر 10:30 مەراسیمەکە دەستپێدەکات و خەڵاتەکە دابەشدەکرێت، هەندێک ساڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا خۆی خەڵاتەکە دەبەخشێت، هەندێک ساڵیش جێگرەکەی،” بەشدار حەسەن وای وت.

خەڵاتەکە ناونراوە Human Rights Defenders Award و رێورەسمی بەخشینەکەی لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتن بەڕێوەدەچێت.