داوای 15 کارمەند دەکات

بانکی خوێن لە کۆیە پێویستی بە کارمەندە

964+

ژووری هەواڵ

سەنتەری بانکی خوێن لە کۆیە کێشەی کەمی کارمەندی هەیە، تەندروستی قەزاکەش دەڵێت، کەمی کارمەند ئاستەنگی بۆ کارەکانی سەنتەرەکە دروستکردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17.10.2024، هاوکار عەلی، وتەبێژی تەندروستی کۆیە بە 964ـی راگەیاند، لەئێستادا سەنتەری بانکی خوێنی کۆیە بە بەڕێوەبەرەکەوە شەش کارمەندی هەیە، کارمەندێکیشیان بەهۆی خوێندن دەوام ناکات.

“بۆئەوەی سەنتەرەکە بتوانن بەبێ کێشە هەموو کارەکانیان راپەڕێنن، پێویستیان بە 15 کارمەندی دیکە هەیە”، وتەبێژی تەندروستی کۆیە وای وت.

بە وتەی هاوکار عەلی، جگە لەو پێنج کارمەندە، ژمارەیەک خۆبەخش لە سەنتەرەکە کاردەکەن، “بەڵام بەهۆی ئەوەی وەک پێویست دەوام ناکەن، ناتوانرێت پشتیان پێببەسترێت”.

کۆیە ده‌بێته‌ خاوه‌ن یه‌كه‌م سەنتەرى گواستنەوەی خو...

کۆیە ده‌بێته‌ خاوه‌ن یه‌كه‌م سەنتەرى گواستنەوەی خوێن