دوو دۆنم باخی هاوڵاتی سوتاوە

کەسێک لە سیتەک لەسەر ئاگرکردنەوە دەستگیر کرا

964+

ژووری هەواڵ

بە تۆمەتی کردنەوەی ئەو ئاگرەی کە لە سیتەکی پارێزگای سلێمانی کەوتەوە و زیانی بە رەز و باخی هاوڵاتیان، کەسێک دەستگیر کرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 13.10.2024، هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و پاوانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەو هاوڵاتیەی دەستگیر کراوە، تۆمەتبارە بە کردنەوەی ئاگرێکی فراوان لە گوندی بناویلە لە سیتەک.

لە ئاگرەکەدا دوو دۆنم رەز و باخی هاوڵاتیانی گوندەکە سوتاوە و “چەندین باخی دیکەش لە سوتان پارێزراون”.

دواین جار لە ماگی هەشتی ئەمساڵ، کەسێکی دیکە لە یەکێک لە گوندەکانی سنووری ناحیەی سیتەک بەتۆمەتی ئاگرکردنەوە دەستگیر کرا و بەهۆی ئاگرەکەوە ژمارەیەکی زۆر داری سروشتی و رەزو باخی هاوڵاتیان سوتا.

لە سنووری سیتەک ژمارەیەک داری سروشتی و رەزی هاوڵاتیان ...

لە سنووری سیتەک ژمارەیەک داری سروشتی و رەزی هاوڵاتیان سووتا