چوونەتە دەوام

وەزیرە دەستلەکارکێشاوەکان دەسەڵاتەکانیان رادەست دەکەن

964+

وریا فەتاح

دواى ئەوەى بزوتنەوەى گۆڕان بڕیاریدا لە حکومەتى هەرێم و خۆجێى بکشێتەوە، ئەمڕۆ وەزیرەکان رێکارەکانى دەستلەکارکێشانەوە دەستپێدەکەن.

کەمال موسلیم، وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم، ئەمڕۆ رۆشتووەتە دەوام و  بۆ جێبەجێکردنى رێکارە کارگێڕیەکانی دەستلەکار کێشانەوەیان، وەکخۆى بە 964ـى وت،” دەستلەکارکێشانەوە پێویستی بەو رێکارانەیە بۆیە ناکرێت هەرلەخۆمانەوە نەچینەوە دەوام، چونکە ئەوە کاری ئیدارییە”.

وتیشی، نازان رێکارەکان چەندی پێدەچێت و دەبێت دەسەڵاتەکانیان رادەست بکەن.

سەرچاوەیەکی بزوتنەوەى گۆڕان بە 964ـى وت، ئەمڕۆ تیمى بزوتنەوەکە لە سەرۆکایەتى هەرێم کە پێکهاتوون لە مستەفا سەید قادر و راوێژکاران لە پشکى گۆڕان، نەچوونەتە دەوام.

ئاماژەى بەوەشکرد، بڕیارە کۆبوونەوەیەکى تیمى حکومەتى بزوتنەوەى گۆڕان ئەنجام بدرێت تا چۆنییەتى رێکارەکانى کشانەوە جێبەجێ بکرێت.

964 پەیوەندى بە هەریەک لە کوێستان محەمەد، وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى و هونەر جەمال، وتەبێژى وەزارەتى دارایى کرد، بەڵام وەڵامى تەلەفوونەکان نەدرایەوە.

رۆژى 10ـى ئەم مانگە، بزوتنەوەى گۆران بڕیاریدا لە حکومەتى هەرێم و حکومەتى خۆجێى بکشێتەوە، هەر ئەو رۆژە هەریەک لە وەزیرانى دارایى و ئابورى، کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى، پیشەسازى و بازرگانى، جێگرى سەرۆکى هەرێم، پارێزگارى سلێمانى و ژمارەیەک بەڕێوەبەرى گشتى و بەڕێوەبەرى یەکەى ئیدارى کە لە پشکى گۆڕان لەو پۆستانەن، پابەندى خۆیان بە بڕیارەکە دەربڕى.

ژمارەیەک وەزیر و بەڕێوەبەرى گشتى دەستیان لەکارکێشایەو...

ژمارەیەک وەزیر و بەڕێوەبەرى گشتى دەستیان لەکارکێشایەوە