بۆ ئەوەی مووچەکەتان رانەگیرێت

خانەنشینانی پێنجوێن هەینی و شەممە بڕۆن بایۆمەتری بکەن

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

بانکی پێنجوێن داوا لەو خانەنشینانە دەکات کە بایۆمەتریان نەکردووە، رۆژی هەینی و شەممەی هەفتەی داهاتوو، سەردانی بانک بکەن بۆ ئەنجامدانی بایۆمەتری.

ئازاد ئەحمەد بەڕێوەبەری بانکی پێنجوێن بە 964ـی وت، “پێشتر خانەنشینانی پێنجوێن دەچونە هەڵەبجە و سەیدسادق بۆ ئەوەی بایۆمەتری بکەن بەڵام لەماوەی رۆژانی 18-19ی ئەم مانگە، تیمێکی بانکی سەیدسادق دێنە پێنجوێن و خانەنشینان پێویست ناکات رێگای دوور ببڕن”.

“نزیکەی 400 کەسێک دەبن کە بایۆمەتریان نەکردووە و ئەو موچەخۆرانەی کە نەیان کردووە، بۆ مانگی نۆش موچەیان پێدەدرێت، بەڵام بۆ مانگی 10 ئەگەر بایۆمەتریان نەبێت، موچەکەیان رادەگیرێت”، ئازاد ئەحمەد وای وت.

باسی لەوەشکرد، ئەوە داواکاری بەغدایە و دەبێت ئەنجام بدرێت و لە چوارچێوەی (تەوتین)ی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندایە.

پێشتر بۆ دەرهێنانی کارتی بایۆمەتری، خانەنشینانی پێنجوێن دەبوو بچوونایە بۆ دەرەوەی قەزاکە و بەشێکی زۆریان دەچوونە بانکی سەیدسادق، بە وتەی ئازاد ئەحمەد، فشارێکی زۆر لەسەر بانکەکە و خانەنشینانیش دروست بووە، بۆیە داوایان کردووە تیمێکی چوار کەسی بچێتە پێنجوێن و داواکەشیان قبوڵکراوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

زیاتر لە سێ هەزار خانەنشین لە موچەی هاوتاکراو کەمیان ب...

زیاتر لە سێ هەزار خانەنشین لە موچەی هاوتاکراو کەمیان بۆ خەرجکراوە

خانەنشینان بە پارەکانیان رازی نین و بەستنی پێوەری پارە...

خانەنشینان بە پارەکانیان رازی نین و بەستنی پێوەری پارەی ئاویش کەم کرایەوە

13 پزیشک دەنێردرێت بۆ تەندروستی پێنجوێن بەڵام پزیشکی چ...

13 پزیشک دەنێردرێت بۆ تەندروستی پێنجوێن بەڵام پزیشکی چاوی تێدا نییە