"به‌پێی ته‌مه‌ن رێنماییان ده‌كه‌ین"

مافى مرۆڤى كۆیه‌ هۆشیاری ده‌داته‌ قوتابیان ئامێره‌ زیره‌كه‌كان خراپ به‌كارنه‌هێنن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

نوسینگەی مافی مرۆڤی کۆیە، ده‌ستیكردووه‌ به‌ پێشكه‌شكردنى سمینار له‌ قوتابخانه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش قوتابیه‌ ته‌مه‌ن بچووكه‌كانیان ده‌ستنیشان كردووه‌ بۆئه‌وه‌ى دووریان بخه‌نه‌وه‌ له‌ خراپ به‌كارهێنانى ئامێره‌ زیره‌كه‌كان.

نوسینگه‌كه‌ ماوه‌ى 20 ساڵه‌ خه‌ریكی پێشكه‌شكردنى سمینارن به‌ قوتابیان و خوێندكارانى سنووره‌كه‌یان و به‌گوێره‌ى ته‌مه‌نه‌كانیش بابه‌تی سمیناریان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.

سه‌نگه‌ر عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى مافى مرۆڤه‌ كۆیه‌ به‌ 964ـى وت، ئەمڕۆ له‌ قوتابخانه‌ى داوداوى بنه‌ڕه‌تى تێكه‌ڵاو دوو سمیناریان پێشكه‌ش كردووه‌ بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ى منداڵان له‌بابه‌ته‌ جیاوازه‌كان.

بابه‌تى سمیناره‌كان بریتی بوون له‌ مافەکانی منداڵان، گرنگی دەرچونی جاڕنامەی مافەکانی منداڵان و کاریگەریە خراپەکانی ئامێرە زیرەکەکان لەسەر منداڵ.

وتیشی “به‌گرنگمان زانى له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى خوێندنى ئه‌م ساڵ قوتابییه‌ منداڵه‌كان له‌و بابه‌تانه‌ هۆشیار بكه‌ینه‌وه‌ رێنمایی پێویستیان پێبده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له‌ خراپ به‌كارهێنانى ئامێره‌ زیره‌كه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌پێی ته‌مه‌نى قوتابی و خوێندكاره‌كان بابه‌تى سمینار بۆ ناوه‌نده‌كانى خوێندن ئاماده‌ ده‌كه‌ین و هه‌ندێك بابه‌تى گشتگیریش هه‌ن بۆ ته‌واوى ته‌مه‌نه‌كان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.

دوو خێزانه‌ ئه‌فغانیه‌كه‌ هه‌ر له‌ كۆیه‌ن و له‌ نه...

دوو خێزانه‌ ئه‌فغانیه‌كه‌ هه‌ر له‌ كۆیه‌ن و له‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌خه‌ون