"شۆفێرى به‌رامبه‌رى سه‌رپێچی كردووه"
لە رووداوێکی هاتوچۆدا گەنجێک له زاخۆ گیانی لەدەست دا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
بەر لە چەند خولەکێک رووداوێکی هاتوچۆ لە سنوورى ئیداره‌ى زاخۆ روویدا، كە بووه هۆى گیانله‌ده‌ستدانى یه‌كێك له شۆفێره‌كان.
رووداوه‌كه له‌سه‌ر رێگای گوندی تاوکێی، كه ده‌كه‌وێته خۆرهەڵاتی زاخۆ، لە نێوان پیکابێك و بارهەڵگرێک روویدا، دەستبەجێ شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ى یه‌كه‌م به ناوى (ا.ر.ح) تەمەن 27 ساڵ گیانی لەدەست دا و تەرمەكەی گه‌یه‌ندرایه پزیشکی دادی زاخۆ.
ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964 وت، بەپێی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی شوفێری بارهەڵگرەکە سەرپێچی کردووە، به‌ڵام ده‌ڵێت “بەدواداچونی وردتر دەکەین و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بەپێی مادەی 24 لە یاسای هاتوچۆ کراوەتەوە”.
دوێنێش هەر لە زاخۆ، به‌هۆى نەمانی ستۆپی بارهەڵگرێک رووداوێكی هاتوچۆ دروستبوو و بووە هۆى گیان له‌ده‌ستدانى دوو کەس و سێ کەسیش بریندار بوون.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن