ئه‌مڕۆ راوچییه‌كان 8 تۆن ماسیان راوكردووه‌

بازاڕه‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ی فاو به‌ ماسیه‌كى 35 كیلۆیی ئاوه‌دانكرایه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئه‌مڕۆ بازاڕه‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ى فاو له‌ پارێزگاى به‌سڕه‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین ماسییه‌ راوكراوه‌كانى به‌خۆوه‌ بینى كه‌ كێشه‌كه‌ى 35 كیلۆگرام بوو، راوچییه‌كانیش كه‌ له‌ شه‌وی رابردووه‌وه‌ تۆڕه‌كانیان دانابووه‌وه‌ توانیان هه‌شت تۆن ماسی راوبكه‌ن و بیگه‌یه‌ننه‌ ئه‌م بازاڕه‌.

ماسییه‌ راوكراوه‌كان له‌هه‌موو جۆره‌ ماسییه‌ك پێكهاتوون به‌ڵام گه‌وره‌كه‌یان به‌ جۆرى هامور ناسراوه‌.

حه‌بیب سادق، راوچییه‌كی فاوه‌ به‌ 964ـى وت، هه‌موو ئه‌و ماسیانه‌ى راوكرابوون هێندراونه‌ته‌ مه‌زادخانه‌ى گه‌وره‌ى نه‌قعه‌، زۆرینه‌ى ماسییه‌كان و هه‌ره‌ گه‌وره‌كه‌شیان له‌ جۆرى هاموڕن كه‌ نرخى یه‌ك كیلۆى ده‌گاته‌ 10 هه‌زار دینار.

وتیشی “ماسیى جۆرى سه‌مان كه‌ نزیكه‌ى یه‌ك تۆن و نیو راوكرابوو نرخى كیلۆیه‌كی  به‌ نۆ هه‌زار دینار و ماسی مه‌لیكه‌ كه‌ به‌ هه‌موویان 800 كلیۆگرام بوون نرخه‌كه‌ى حه‌وت هه‌زار دیناره‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، راوكردنى رۆبیانیش له‌لای ئه‌و راوچییانه‌وه‌ به‌ده‌ر نه‌بووه‌، ته‌نانه‌ت رۆژانه‌ش رۆبیانى راوكراو ده‌هێندرێنه‌ مه‌زادخانه‌كه‌ و نرخى هه‌ر كیلۆیه‌كی به‌ 25 هه‌زار دیناره‌.

ماسییەکی جیاواز لە بەنداوی دەربەندیخان دەرکەوت

ماسییەکی جیاواز لە بەنداوی دەربەندیخان دەرکەوت