بودجەیان بۆ دابینکراوە
سێ پردی پەڕینەوە بۆ قوتابیانی ژمارەیەک خوێندنگەی دهۆک دروستدەکرێن
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
سێ پردی پەڕینەوە لە نزیک ژمارەیەک قوتابخانەی لە دهۆک بە هۆی مەترسی پەڕینەوەی قوتابیان دروستدەکرێن.
لە پارێزگای دهۆک زۆربەی قوتابخانەکان دەکەونە سەر شەقامە سەرەکییەکان و پێویستیان بە پردی پەڕینەوە هەیە و بەشێکی زۆریان بۆیان دروستنەکراوە.
موخلس خەبات، لە راگەیاندنی پارێزگای دهۆک بە 964ـی وت، لەماوەی 120 رۆژدا سێ پردی پیادە دروستدەکرێن، کە بە بودجەییەکی تایبەت بە بڕی 337 ملیۆن و 446 هەزار و 439 دیناریان بۆ دابینکراوە.
وتیشی، پردێک لەسەر شەقامی بارزان لە نزیک قوتابخانەی سەرۆک دروستدەکرێت، پردەکانی تریش لەسەر شەقامێکی 100 مەتری لە گەڕەکی گەڤەڕکێ و شەقامێکی 30 مەتری لە گەڕەکی ماسیکادوو لە نزیک قوتابخانەی ئیشق دروست دەکرێت.
بڕیاریشە، نۆژەنکردنەوە و کردنەوەی ژمارەیەک لە شەقامی گرنگ لە رۆژئاوای شارەوانی دهۆکیش بە گۆژمەی 608 ملیۆن و 665 هەزار و 323 دینار جێبەجێبکرێن و لەماوەی 210 رۆژدا کارەکانیان تەواوبێت.
پێداچوونەوە: هاوبەش