سینگلەکان جارێ لێی پاڵدەنەوە

بوک و زاواکان بە بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دڵتەنگن

964+

ئارام ئەبوزێد – هەولێر

نرخی زێر بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، ئەوەش تازە زاواکانی دڵتەنگ کردووە و بازاڕی زێڕنگەرانیشی لاواز کردووە.

فایەق فەهد، زێڕەنگر لە بازاڕی هەولێر بە 964ـی وت، “بەراورد بە سێ مانگی رابردوو، نرخی زێڕ بۆ هەر مسقاڵێک، 75 هەزار دینار بەرزبووەتەوە و ئەمڕۆش دووشەممە 30.9.2024 هەر مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21، بە 580 هەزار دینار فرۆشراوە”.

ئاماژەی بەوە شکرد، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەی، ئێستا خەڵک کەمتر زێڕ دەکڕن و هەندێک لە تازە بووک و زاواکان تەنیا بە یەک ئەڵقە رازی دەبن.

“چەندین کەس تەلەفۆنیان بۆ کردووم و دەڵێن ناتوانن هاوسەرگیریی بکەن، لەبەر ئەوەی زێڕ گرانە”، فایەق فەهد وای وت.

ئاسۆ ئەحمەدیش کە گەنجێکی دانیشتووی هەولێرە، دەڵێت، “ئێستا ئامادەنیم هاوسەرگیری بکەم، هەقوایە کەسانێک کە دەیانەوێت هاوسەرگیری بکەن، لەسەر کڕینی بڕێکی کەم لە زێڕ رێکبکەون”.

سەرەڕای گرانبوونی نرخی زێڕ، بازاڕی زێڕفرۆشان لە هەولێر تا رادەیەک جموجۆڵی تێدایە و هەندێک بۆ ئاگاداربوون لە نرخی زێڕ و هەندێکیش بۆ فرۆشتنی زێڕەکانیان، رۆژانە دەچنە بازاڕەکە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

نرخى ئۆنسەیەک زێڕ نزیکەى هەزار دۆلار بەرز بووەتەوە

نرخى ئۆنسەیەک زێڕ نزیکەى هەزار دۆلار بەرز بووەتەوە

لە مێژوودا رووینەداوە نرخى زێڕ بگاتە ئەو ئاستە بەرزە

لە مێژوودا رووینەداوە نرخى زێڕ بگاتە ئەو ئاستە بەرزە