بۆ دوو ناحیه و قه‌زا و به‌شێكی دهۆكه
له ئاوى رووبار‌ى خانكێوه پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ى ئاو دروست ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنورى ناحیه‌ى خانكێ پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ى ئاوى پاك دروستده‌كرێت كه ئاو بۆ هه‌ردوو ناحیه‌ى خانكێ، فایده و قه‌زاى سێمێل و به‌شێكی ناو سه‌نته‌رى پارێگاى دهۆك دابین ده‌كات.
پڕۆژه‌كه ئهنتیكێ ئاوى خانكێیه و له سه‌ر ئاوى رووبار‌ى ئه‌م ناحیه‌یه بونیات ده‌ندرێت و زیاتر له چوار ملیار دینارى بۆ ته‌رخان كراوه.
زه‌رده‌شت شێخ شامۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خانكێ، ده‌ستپێكردنى پڕۆژه‌كه‌ى بۆ 964 پشتڕاستكرده‌وه و ئاشكراشی كرد كه ماوه‌ى 360 رۆژ داندراوه بۆ ته‌واو كردنى.
وتیشی “پڕۆژه‌كه رۆژانه هه‌زار و 300 مه‌تر موكه‌عه‌ب ئاو به‌رهه‌م ده‌هێنێت و جگه له‌ناوخۆى سه‌نته‌رى خانكێ ناحیه‌یه‌كى دیكه و قه‌زایه‌ك و به‌شێكى ناو سه‌نته‌رى دهۆك سوودى لێ وه‌رده‌گرن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بودجه‌ى پڕۆژه‌كه چوار ملیار و 340 ملیۆن و 987 هه‌زار دیناره و له‌لایه‌ن دوو كۆمپانیاوه كارى جێبه‌جێ كردنى بۆ ده‌كرێت كه بریتین له كۆمپانیاكانى لەڤەند و دۆسکی گروپ.