هەولێر و كەسنەزان

دوو هه‌ڵمه‌تی دارچاندن به‌ڕێوه‌چوون

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە هەولێر پرۆسەی زیادكردنی سەوزایی درێژەی هەیە و دوو هەڵمەتی دارچاندن بەڕێوەچوون، یەكێكیان لە پەیمانگەی تەكنیكی و ئەویتریان لە ناحیەی كەسنەران بوو.

هەردوو هەڵمەتەكەی دارچاندن ئەمڕۆ پێنجشەممە 26.9.2024 بەڕێوەچوون و ئەوەی یەكەمیان لە پەیمانگەی تەكنیكی هەولێر بوو. هەڵمەتی دووەم  لە پاركی كەسنەرانی سەر بە ناحیەی كەسنەزان ئەنجامدرا.

لە هەردوو هەڵمەتدا پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو ئامادەبوو، راشیگەیاند، هەموو هەوڵێكیان خستۆتەگەڕ بە مەبەستی زیادکردنی رێژەی سەوزایی لە سنوری پارێزگاى هەولێر بۆ ئەوەی شار بەدرەخت رازاوەتر بکەن.

پێشتر رێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەرى ئەندازەى پارکەکانى هەولێر بە 964ـى راگەیاندبوو پلانى ئەمساڵیان ئەوەیە تا کۆتایى ساڵ 100 هەزار دار بچێنن.

لە چەند شەقامێکی هەولێر هەڵمەتێکی گەورەی دارچاندن بەڕ...

لە چەند شەقامێکی هەولێر هەڵمەتێکی گەورەی دارچاندن بەڕێوەچوو