• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

هەواڵەکان

زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا و پشکی حاجیانی کوردستانیش زیادکرا

964+

ژووری هەواڵ

زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە کوردستان لێدرا و پزیشکێکیش دەڵیت، ئاگاداری کێشی جانتا و دەروونی منداڵەکانتان بن.

ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم تیرۆپشکی بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ساڵی 2025 کرد و ژمارەی حاجیان 435 کەس زیادی کرد.

ژمارەی حاجیانی هەرێم بۆ حەجی ساڵی داهاتوو زیادی کرد

ژمارەی حاجیانی هەرێم بۆ حەجی ساڵی داهاتوو زیادی کرد

فەرمانبەرانی کۆمپانیای هەڵکەندنی بیرە نەوتییەکان لە كەركوك هاتنە سەرشەقام و گردبوونەوە، ئەوان دەڵێن كارەكەیان زۆر مەترسیدارە و دەبێت ئەو دەرماڵەیەی پێشتر بۆیان خەرج دەكرا، بگەڕیتەوە و نەبڕدرێت.

فەرمانبەرانی كۆمپانیای هەڵكەندنی بیری نەوت داوای دەرم...

فەرمانبەرانی كۆمپانیای هەڵكەندنی بیری نەوت داوای دەرماڵەكانیان دەكەن

لە گەڕەکی بڵاغی کەرکوک، دزێک تەماح دەکاتە سەر چایچییەکی بەتەمەن، لە پشتەوە لێی دەدات و پارە و جزدانەکەی دەڕفێنێت.

دزێک لە چایچییەکی بەتەمەن دەدات و پارەکەی دەڕفێنێت

دزێک لە چایچییەکی بەتەمەن دەدات و پارەکەی دەڕفێنێت

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران:

سایدێکی پردەکەی گەلی عەلی بەگ کرایەوە

964+

ئاکام غەفور – سۆران

یەک سایدی پردەکەی گەلی عەلی بەگ بە فەرمی بەڕووی شۆفێراندا کرایەوە.

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، ئێستا شۆفیران دەتوانن سایدی چوونی  سۆران بۆ هەولێر بەکاربهێنن و ریگەکە کراوەیە.

بەکر رەشید، خاوەنی ئەو کۆمپانیایەی کار لە چاککردنەوەی پردەکە دەکات بە 964ـی وت، هۆکاری بەکارهێنانی جەگ بۆ بەرزکردنەوەی پردەکە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە شوێنەکەی بەرتەسک بوو، وە پردەکە بەردەوام لە دابەزیندابوو، بۆیە نەماندەتوانی کرێن بەکاربهێنین چونکە دەبووە هۆی پچڕانی بورغییەکانی و داڕمانی تەواوی پردەکە و یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان بۆ سەلامەتی دەگەڕێتەوە، نەماندەتوانی هیچ رێگەیەکی دیکەی لەگەڵ بەکاربهێنین.

وتیشی، دڵنیایی دەدەینە شۆفێران کە پردەکە بە تەواوی سەلامەتە بۆ بەکارهێنان و هیچ مەترسییەک نییە و بێ کێشە دەتوانن هاتوچۆی بەسەردا بکەن.

بەرەبەیانی هەینی رابردوو، بارهەڵگرێک کە بە ئاراستەی سۆران دەهات، خۆی کێشا بە پردەكەی رێگای گەلی عەلی بەگ، بەهۆیەوە بەشێکی پردەکە تێکشکا و هاتوچۆش لەم رێگایەدا داخرا.

پردەکەی گەلی عەلی بەگ بەڕووی شۆفێران کرایەوە

پردەکەی گەلی عەلی بەگ بەڕووی شۆفێران کرایەوە