نزیکەی ملیۆنێک و 800 هەزار قوتابی دەچنە قوتابخانە

ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

شۆڕش قادری

ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و بڕیارە بۆ ئەمساڵ نزیکەی ملیۆنێک و 800 هەزار قوتابی بچنە قوتابخانە.

کەمێک پێش ئێستا زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025 لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان لێدرا و دەرگای قوتابخانەکان کرانەوە.

پێشتر سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بە 964ـی وتبوو، “بۆ پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ نزیکەی یەک ملیۆن و 800 هەزار قوتابی بە سەرجەم پۆلەکانەوە دەچنە قوتابخانە و دەست بە دەوام دەکەن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، سەرجەم قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەن و هیچ کێشەیەکیان بۆ پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ نییە.