وه‌ڵامى ده‌نگۆكان ده‌داته‌وه
سه‌رۆكى شاره‌وانیى هه‌ڵه‌بجه داوا له داواكارى گشتى ده‌كات سكاڵاى له دژ بجوڵێنێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌رۆكى شاره‌وانیى هه‌ڵه‌بجه نوسراوێكی فەرمی ئاراسته‌ى فەرمانگەی داواکاری گشتی پارێزگاكه‌ى كردووه و دواى لێده‌كات سکاڵاى له دژ بجوڵێنێت، ئەگەر شارەوانییهكهیان کارێکی نایاسایی کردبێت.
سه‌لام بیلال، سه‌رۆكى شاره‌وانیى هه‌ڵه‌بجه، له فه‌یسبووكه‌ى خۆیدا وێنه‌یه‌كى ئه‌و نووسراوه‌ى كه بۆ داواكارى گشتى ناردووه، بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌شڵێت “دەڵێن شارەوانیی هەڵەبجە بە نایاسایی پڕۆژەیان بە کۆمپانیا و بەڵێندەر داوە، نازانم کام پرۆژە و کام کۆمپانیا دەڵێن؟”.
ئاماژه‌ى به چه‌ند خاڵێك كردووه، كه ئه‌وان لە چوارچێوەی دەسەڵات و یاسا‌و رێنمایەکان كارده‌كه‌ن و ناکرێت هەر کەس ئیش بکات هەزارەها مار و دووپشک بخرێتە بەردەمی .
ده‌شڵێت “ئێمە دەسەڵاتی بانگەواز و گرێبەستی چوار پڕۆژەمان هەیە، هێشتا وەزارەتی دارایی کۆتا رەزامەندی نەداوە بە گەنجینەی دووی سلێمانی تا ئێمه بتوانین بانگەوازی بۆ بکەین، ئیتر من نازانم ئەم پڕۆژانەمان لەکوێ دا بە کۆمپانیا”.
له ناوه‌ڕۆكى ئه‌و نووسراوه‌ى كه ئاراسته‌ى داواكارى گشتى كراوه، سه‌رۆكى شاره‌وانیى هه‌ڵه‌بجه داواى كردووه كارى یاسایی پێویست ئه‌نجام بدرێت به‌مه‌به‌ستى ده‌رخستنى راستییه‌كان بۆ رای گشتى، له پاى ئه‌و ده‌نگۆ و هه‌واڵانه‌ى، كه كۆمه‌ڵێك خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندى بڵاویده‌كه‌نه‌وه و گه‌یه‌ندراوه‌ته ده‌زگا ئه‌منی و فه‌رمییه‌كان، كه گوایه شاره‌وانى به شێوه‌ى نایاسایی پڕۆژه‌ى دابێته كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ره‌كان.
داواى ئه‌وه‌شى كردووه، كه داواكارى گشتى به‌دواداچوونى پێویست بۆ ئه‌م ده‌نگۆیانه بكات.