لە جیاتی زێڕ بۆی كڕیوە

ئایفۆن 16 گەیشتە سلێمانی و گەنجێك بە دیاری بۆ ژنەكەی كڕی

+964

دیلان محەمەد

ئەمڕۆ شەممە 21.9.2024 ڤێرژنی تازەی مۆبایلی ئایفۆن، كە ئایفۆن 16یە، گەیشتە بازاڕەكانی سلێمانی و یەكەم دانەش لە لایەن گەنجێكەوە بۆ ژنەكەی كڕدرا.

گەنجەكە ناوی یاد جەبارە و بە 964ی راگەیاند، ئایفۆنی 16ی بە دیاری و لە بری كڕینی زێڕ بۆ هاوسەرەكەی كڕیوە.

ئاشكراشی كرد، پێشتر كە تازە هاوسەرگیرییان كرد ئایفۆنی 14ی بۆ كڕیوە و پارساڵیش ڤێرژنی 15ی بۆ كڕیوە، ئەمساڵیش 16.

یاد دەڵێت، لە ئێستاوە ناوم تۆمار دەكەم بۆ كڕینی ئایفۆنی 17.

هاوسەرەكەشی كە ناوی بەیان ئیبراهیمە، بە 964ی وت، بۆیە ئایفۆنی داوا كردووە، چونكە بەدەستیەوە دەردەكەوێت، بەڵام زێڕ دەرناكەوێت”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

یەکەم ئایفۆن 16 گەیشتە هەولێر و هاوڵاتییەك كڕی

یەکەم ئایفۆن 16 گەیشتە هەولێر و هاوڵاتییەك كڕی