‌کێ نه‌علی خۆی دەناسێته‌وه؟‌

له‌ نزیك رووبارى خانه‌قا سه‌دان نه‌على گه‌شتیاران كۆكراونه‌ته‌وه

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

گرته‌ڤیدیۆیه‌ك ده‌ست 964 كه‌وتووه‌، ده‌رده‌كه‌وێت سه‌دان نه‌عل له‌سه‌ر زه‌وى كه‌وتووه‌ و كۆكراونه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ى له‌ناو ڤیدیۆكه‌ قسه‌ ده‌كات ناوى ئه‌حمه‌د به‌رگرتكه‌ییه‌، یه‌كێكه‌ له‌ ژینگه‌پارێزان و گه‌نجێكی دیارى باڵه‌كایه‌تییه‌.

ئه‌حمه‌د به‌ 964ـى وت، ئه‌و شوێنه‌ى نه‌عله‌كانى لێ كۆكراوه‌نه‌ته‌وه‌ ناوى سه‌رنه‌وسه‌ له‌ نزیك رووبارى گوندى خانه‌قاى ناحیه‌ى وه‌رتێ له‌ سنورى قه‌زاى چۆمان.

وتیشی “نه‌عله‌كان هی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ن كه‌ له‌ رابردوودا سه‌ردانى كه‌پره‌ گه‌شتیارییه‌كانى وه‌رتێیان كردووه‌ و له‌وێ لێیان به‌ئاوداچووه‌ و رووباریش هێناوینیه‌ ئێره‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ژماره‌ى نه‌عله‌كان زۆر له‌وه‌ زیاتر بوون به‌ڵام خه‌ڵك هاتوون ئه‌وه‌ى باش بووبێت بۆ خۆیان بردوویانه‌.

له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌دا كه‌ ئه‌حمه‌د خۆى تۆمارى كردووه‌، به‌ شێوه‌زارى باڵه‌كایه‌تى له‌سه‌ر ئه‌و نه‌علانه‌ قسه‌ى سه‌رنجڕاكێش ده‌كات.

كار له‌سه‌ر به‌ گه‌شتیاریكردنى زینی وەرتێ دەكرێت

كار له‌سه‌ر به‌ گه‌شتیاریكردنى زینی وەرتێ دەكرێت