182 هەزار کریکاریش دەستەبەریان بۆ کراوە
لە چوار ساڵدا نزیکەى 1000 کرێکار خانەنشین کراون
964+
وریا فەتاح
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له ماوه‌ى كابينه‌ى نۆيه‌م، 182 هه‌زار کرێکاری ناوخۆیی و بیانی دەستەبەر کراون و هەزار و 816 پرۆژەش بەهۆی پابەندنەبوون بە دەستەبەرەوە، سزا دراون.
فەرمانگەى میدیا و زانیارى بڵاوى کردەوە، مافى كرێكاران له هه‌رێمى كوردستان، له رێگاى ياساوه دەپارێزرێت، به پێى ياساى خانهنيشينى و ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵايه‌تى، تەمەنی خانەنشینیی پیاوان، 20 ساڵ خزمەت و 60 ساڵ تەمەنە؛ بۆ ئافرەتانیش 20 ساڵ خزمەت و 55 ساڵ تەمەن دیاری کراوە.
ئاشکراى کردووە، له ماوه‌ى چوار ساڵدا، له هه‌رێمى كوردستان 957 كرێكار خانه‌نشين كراون و له‌سه‌ر سندووقى خانهنشينیی ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵايه‌تى مووچه وه‌رده‌گرن.
بەپێی یاسا بەرکارەکان، ده‌بێت 75% ى كرێكارانى هه‌ر پرۆژه‌يه‌ك كورد بن و ته‌نیا 25% بيانى بن، ئه‌و كرێكارانه‌ى له‌سه‌ر كارن ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێن، به جۆرێك 5%ـى مووچەی کرێکار و 12%ـى داهاتی خاوەن پرۆژە دەخرێتە سەر سندووقی خانەنەشینی و دوای ئەوەی کرێکار گەیشتە ته‌مه‌نى خانەنشینبوون، خانەنشینییەکەی دەدرێتێ.
جەختیش کراوەتەوە، پێويسته له‌سه‌ر هه‌ر خاوه‌ن پرۆژەیەک، کرێکارەکانی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بنێرێت، تاکوو خۆیان دەستەبەر بکەن، به پێچه‌وانه‌وه له رێگەى لیژنه‌كانى به‌دواداچوونى وه‌زاره‌تى كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، ئه‌و پرۆژانه‌ى كارمهندهكانيان ده‌سته‌به‌ر نه‌كردبێت، رووبه‌رووى ياسا ده‌كرێنه‌وه، هەر بۆیە ته‌نیا له ماوه‌ى كابينه‌ى نۆيهمدا، هه‌زار و 816 پڕۆژه به هۆى دهستهبهرنهكردنى كرێكاره‌كانيان، ره‌وانه‌ى دادگا كراون و سزا دراون.