لە ماڵێکی سەیدسادق تونێلیان لێداوە

باندێک بە تۆمەتی گەڕان بەدوای ئاساردا دەستگیر کران

964+

توانا نەقی

لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەید سادق بە تۆمەتی گەڕان بەدوای ئاساردا، باندێكی چوار كەسی دەستگیركران.

ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، زانیارییان دەستکەوتووە کە باندێک لە ناو ماڵێکدا تونێلیان لێداوە و بەدوای ئاساردا گەڕاون، پۆلیسیش لە کاتی ئەنجامدانی کارەکەیاندا داویەتی بەسەریاندا و دەستگیری کردوون.

دەشڵێت، تۆمەتباران لە یەکێک لە گەڕەکەکانی قەزای سەیدسادق هەستاون بە لێدانی تونێلێک لە حەوشەی ماڵەکەی خۆیاندا بۆ گەڕان بەدوای ئاساردا.

لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (أ، أ، أ) لەدایكبووی 2001، (ن، أ، أ) لەدایكبووی 1987، (م، أ، أ) لەدایكبووی 1981، (ح، أ، أ) لەدایكبووی 1990، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 24 ف 4 لە یاسای ژمارە 5ـی ساڵی 2021ـی ئاسار راگیراون و لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە.

سێ کەس لەسەر مامەڵەکردن بە کەرەستەی ساختەی مێژوویی دەس...

سێ کەس لەسەر مامەڵەکردن بە کەرەستەی ساختەی مێژوویی دەستگیرکران