هاوڵاتیان خۆشی دەردەبڕن

بە وێنە؛ یادی مەولودی پێغەمبەر لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

964+

توانا نەقی

ئەمڕۆ یادی مەولودی پێغەمبەری ئیسلامە و لەسەرتاسەری جیهان لەلایەن موسوڵمانانەوە بەشێوازی جیا ئەو یادە بەرز رادەگیرێت و دەکرێتەوە.

لە هەرێمی کوردستانیش لە ناوچە و شارە جیاوازەکان بەهەمان شێوە دەبێت، بەڵام یادکردنەوەی مەولود لە هەولێر تامبۆیەکی دیکەی هەیە و ساڵانە لە بەردەم قەڵا و ناوبازاڕدا هەر لە بەیانییەکی زووەوە هاوڵاتیان دەچنە ئەو شوێنانە و یادەکە دەکەنەوە.

یەکێکی دیکە لە جیاوازیەکانی هەولێر ئەوەیە کە چەندین خواردن و شیرینی بە خۆڕایی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت و هاوڵاتیانیش بە گوزارشتی جیاواز و رازاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان یادی مەولود دەکەنەوە.