104 هەزاریش لەگەڵ خۆتان بەرن

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی سکتان بۆ هاوڵاتیان: بچن بۆ کارتی نەوتەکانتان

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی سکتان لە قەزای کۆیە هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە بچن لە بریکارەکانی خۆراک مامەڵەکانیان راییبکەن بۆ وەرگرتنی کارتی نەوت.

ئەمڕۆ هەینی 13.9.2024، بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی سکتان رایگەیاند، ئاگاداری دانیشتوانی سنورەکە دەکەینەوە کەوا سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن بەمەبەستی راییکردنی مامەڵەی نەوت کە هەر بۆ خێزانێک 200 لیتر دیاریکراوە.

بەگوێرەی بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بۆ وەرگرتنی کارتی نەوت، دەبێت هاوڵاتیان بڕی 104 هەزار دینار بدەن.

لە رۆژی پێنجشەممەوە کە دەکاتە رێکەوتی 12.9.2024 دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا دەستیپێکردووە و یەکەم شوێن بەشێک لە دانیشتووانی قەزای چۆمان وەریانگرت.

لە بازاڕی ئازاد ئێستا بڕی 200 لیتر نەوت لەنێوان 135 هەزار دینار بۆ 140 هەزار دینارە، دابەشکردنی نەوت پڕۆسەیەکی بەردەوام بێت کاریگەری لەسەر نرخی بازاڕی ئازادیش دەکات.

دابەشکردنی نەوتی سپی لە قەزای چۆمان دەستیپێکرد

دابەشکردنی نەوتی سپی لە قەزای چۆمان دەستیپێکرد