بۆ بەڕێوەبردن سودی دەبێت

زانکۆی سلێمانی پڕۆژەیەکی بۆ تۆمارکردنی بەشە ناوخۆییەکان بەشێوەی ئەلکترۆنی راگەیەند

964+

ژووری هەواڵ

لە زانکۆی سلێمانی پرۆژەی تۆمارکردنی بەشە ناوخۆییەکان بەشێوەی ئەلکترۆنی راگەیەندرا، بەڕێوەبەرى تەکنۆلۆجیایى زانیاری و ئاماری زانکۆش دەڵێت، پرۆژەکە ئاسانکاریەکى تەواودەکات بۆ بەڕێوەبردنى سیستمى بەشەناوخۆیەکان.

ئەمڕۆ سێشەممە 10.9.2024، توانا سەعدی، بەڕێوەبەرى تەکنۆلۆجیایى زانیاری و ئاماری زانکۆى سلێمانى لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، زانکۆکەیان بۆ یەکەمین جار پرۆژەى بەئەلیکترۆنیکردنى سیستمى بەڕێوەبەردنى بەشەناوخۆیەکان بۆ خوێندکارانى زانکۆ رادەگەیەنن، گلەیی ئەوەشی کرد، “ئەنجوومەنى وەزیران رێگرە لەوەى داهاتى خۆیان بۆ زانکۆ خەرجبکەنەوە”.

“پرۆژەکە ئاسانکاریەکى تەواودەکات بۆ بەڕێوەبردنى سیستمى بەشەناوخۆیەکان و هاوکاریەکى تەواوى خوێندکاران دەکات بۆ هەڵبژاردنى بەشەناوخۆیەکانى خۆیان بەگوێرەى خواستى خۆیان”، توانا سەعدی وای وت.

لەبارەى خەرجى و داهاتەکانى زانکۆ، بەڕێوەبەرى تەکنۆلۆجیایى زانیاری و ئاماری زانکۆ، وتى،”وەزارەتى دارایى و ئابوورى و ئەنجوومەنى وەزیران رێگرن لەوەى داهاتى خۆیان بۆ زانکۆ خەرجبکەن و لە مانگى حوزەیرانەوە نەیانهێشتووە هیچ بڕەپارەیەک لەو داهاتە بۆ زانکۆ خەرج بکەن”.

پاش ساڵێک کێشەی بێ ئاویی زانکۆی چەرموو چارەسەر کرا

پاش ساڵێک کێشەی بێ ئاویی زانکۆی چەرموو چارەسەر کرا