رێگاى مه‌زبه‌له‌ نوێیه‌كه‌شى رێكده‌خات

شاره‌وانى ته‌قته‌ق قامیشی سه‌ر لێواره‌كانى زێى گه‌وره‌ پاكده‌كاته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شارەوانی تەقتەق كارێكیان پێڕاسپاردووه‌ هی خۆى نییه‌ ، به‌ڵام ده‌ڵێت بێ دوودڵى جێبه‌جێی ده‌كه‌ین چونكه‌ بۆ خزمه‌تكردنى ژینگه‌ى ناحیه‌كه‌یانه‌، ئه‌ويش پاككردنه‌وه‌ى سه‌ر لێواره‌كانى زێى گه‌وره‌یه‌ له‌و قامیش و ژاژه‌ى ساڵانه‌ لێى ده‌ڕوێت.

نه‌مر نیازی كاكه‌ڕه‌ش، سه‌رۆكى شاره‌وانى ته‌قته‌ق به‌ 964ـى راگه‌یاند پاككردنه‌وه‌كه‌ به‌درێژایی نزیكه‌ى 650 مه‌تره‌ و یارمه‌تیده‌رێكی باش ده‌بێت بۆ كۆنه‌بوونه‌وه‌ى پاشماوه‌ و خاشاكه‌كان له‌ناو ئه‌م زێیه‌.

وتیشی “بڕى چوار ملیۆن و 500 هه‌زار دینار بۆ ئه‌م پاككردنه‌وه‌یه‌ ته‌رخان كراوه‌ و به‌م زووانه‌ ده‌ستى پێده‌كه‌ین”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پاککردنەوەی ژاژ و قامیشەکانی لێوارى زێیه‌كه‌ كه‌ ده‌كه‌ونه‌ نزیك پارکی کۆرنیش، ئەرکی ئه‌وان نییه‌ وه‌ك سەرۆکایەتی شارەوانی بەڵام ده‌ڵێت، بەپێی توانا کار دەکرێت بۆ پاککردنەوە و رێکخستنی چونكه‌ داواكارییه‌كى زۆرى هاوڵاتیانى له‌سه‌ر بووه‌.

سه‌باره‌ت به‌و شوێنه‌ى كه‌ به‌م دواییانه‌ بۆ مه‌زبه‌له‌ی ته‌قته‌ق دیاریان كردووه‌ له‌ناو سه‌نته‌رى ناحیه‌ى نزیكه‌ى دوو كیلۆمه‌تر دووره‌، سه‌رۆكى شاره‌وانى ده‌ڵێت، ره‌زامه‌ندى دراوه‌ رێگاكه‌ى بۆ چاکبکرێت و تێکەڵه‌رێژ بكرێت، بڕى هه‌شت ملیۆن دینارى بۆ ته‌رخانكراوه‌.

جگه‌ له‌م دوو پڕۆژه‌یه‌، شاره‌وانى ته‌قته‌ق پڕۆژه‌ى دیكه‌شی له‌ پلاندایه‌ به‌ڵام هێشتا ره‌زامه‌ندى ته‌رخانكردنى بودجه‌ى وه‌رنه‌گرتووه‌، ئه‌وانیش بریتین له‌ دووسایدكردنى رێگای چوارڕیانی پێشمەرگە تاوەکو دەروازەی شار و کۆنکرێت کردن و نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەی بەشێکی شەقامەکانی تەقتەق.

پرده‌كه‌ى ته‌قته‌ق كێشه‌ى تێكه‌وته‌وه‌ و مه‌ترسی...

پرده‌كه‌ى ته‌قته‌ق كێشه‌ى تێكه‌وته‌وه‌ و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژێره‌وه‌شی دروستبووه‌