خول بۆ مامۆستاكانیان ده‌كرێته‌وه
ئه‌مساڵ نابیست و ناگۆیانى خانه‌قین ده‌چنه به‌ر خوێندن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له خانه‌قین، داوا له كه‌سوكارى منداڵَه نابیست و ناگۆكان ده‌كرێت، بچن منداڵه‌كانیان بۆ خوێندن تۆمار بكه‌ن، چونكه ده‌ڵێت ره‌زامه‌ندى كردنه‌وه‌ى په‌یمانگای هیواى نابیستانیان وه‌رگرتووه و ده‌یانه‌وێت ئه‌مساڵ ده‌ست به خوێندن بكه‌ن.
ئاگادارییه‌كه، له‌لایه‌ن بەرێوەبەرایەتی گشتى چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان ئاڕاسته‌ى كه‌سوكارى ئه‌م منداڵانه كراوه بۆ تۆماركردنى ناوه‌كانیان.
محه‌مه‌د دیار، لێپرسراوى سه‌نته‌رى پاراستنى منداڵان له بەرێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی خانەقین، به 964ـى راگه‌یاند، تازه ره‌زامه‌ندى كردنه‌وه‌ى ئه‌م په‌یمانگایه له سنوورى خانه‌قین وه‌رگیراوه و ده‌یانه‌وێت هه‌ر ئه‌مساڵیش ده‌ست به خوێندن بكه‌ن.
وتیشی “تاوه‌كو ئێستا 20 منداڵى نابیست یاخود ناگۆ ناویان تۆماركراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، مامۆستا و كارمه‌نده‌كانى ئه‌م په‌یمانگا نوێیه له‌لایه‌ن چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان، چه‌ند خولێكی راهێنانیان بۆ ده‌كرێته‌وه و ئاماده ده‌كرێن بۆ ساڵى نوێی خوێندن.
روونیشیكرده‌وه، تایبه‌تمه‌ندى په‌یمانگاكه ته‌نیا بۆ منداڵانى نابیست یاخود ناگۆیه بۆیه ناتوانن ئه‌و منداڵانه وه‌ربگرن كه حاڵه‌تى ئۆتیزمیان هه‌یه.
له سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان، له هه‌ریه‌ك له قه‌زاكانى كفرى و كه‌لار په‌یمانگاى هیواى نابیستان هه‌یه، به‌وه‌ى خانه‌قینیشه‌وه ده‌بێته سێ په‌یمانگه له‌سنوورى ئه‌م ئیداره‌یه.
داوا له كه‌سوكارى ئه‌و منداڵانه كراوه كه ده‌یانه‌وێت ناویان بۆ خوێندن تۆمار بكه‌ن، پێداویستییه‌كانى وه‌كو کارتی نیشتیمانی (باوک، دایک و منداڵ)، فۆرمی پزیشکی جۆری نەخۆشی منداڵەکە، وێنەی نوێی منداڵەکە، بهێنن و له‌گه‌ڵ هاتنیشیان منداڵه‌كه‌شیان بهێنن.