پلێته‌ شكاوه‌كەیان لابرد

رێگاوبانى كۆیه‌ پرده‌كه‌ى ته‌قته‌قی چاككرده‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر 964 به‌ بوونى كێشه‌ له‌ پردى ناحیه‌ى ته‌قته‌قى سه‌ر به‌ كۆیه‌ی زانى، دواى ئه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاككردنى رێگاوبانى كۆیه‌ى لێ ئاگادار كرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ پرده‌كه‌ چاككرایه‌وه‌.

پرده‌كه‌، پردى رووبارى پێده‌ڵێن، قه‌زاى كۆیه‌ به‌ ناحیه‌ى ته‌قته‌قه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌، دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ریش پارچه‌ پلێتێكى شكابوو، وه‌ستایه‌كی ته‌قته‌ق خۆبه‌خشانه‌ چاكى كرده‌وه‌.

به‌پێی چه‌ند وێنه‌یه‌ك كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ سۆشیاڵ میدیاكانى سنوورى كۆیه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، ده‌رده‌كه‌وێت تیمێك خه‌ریكی چاككردنه‌وه‌ى پرده‌كه‌ن.

پرده‌كه‌ كێشه‌ى شكانى پلێتێكی بۆ دروست بوبوو، كه‌ بووه‌ هۆى مه‌ترسی بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ بچووكانه‌ى به‌سه‌ریدا هاتوچۆ ده‌كه‌ن.

رابه‌ر محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی ته‌كنیكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاككردنه‌وه‌ى رێگاوبانى كۆیه‌ به‌ 964ـى راگه‌یاند، تیمی كۆمپانیایه‌كى تایبه‌ته‌مه‌ندیان بۆ‌ چاككردنه‌وه‌ى پردکە ناردووه‌ و پرده‌كه‌ چاككراوه‌ته‌وه‌.

وتیشی “ئێستا هاتوچۆ به‌سه‌ر ئه‌م پرده‌دا ئاسایی بووه‌ته‌وه‌”.

پرده‌كه‌ى ته‌قته‌ق كێشه‌ى تێكه‌وته‌وه‌ و مه‌ترسی...

پرده‌كه‌ى ته‌قته‌ق كێشه‌ى تێكه‌وته‌وه‌ و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژێره‌وه‌شی دروستبووه‌