هەندێکیان دەبنە دوو هێندە

وردەکاری گۆڕانکار لە موچەی خانەنشینان پاش هاوتاکردن

964+

ژووری هەواڵ

لەپاش ئەوەی کە موچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان و عێراق هاوتا دەکرێت، کەمترینی دەبێتە 500 هەزار دینار و زۆرترینیش دەبێتە ملیۆنێک، بەبێ ئەو زیادەیەی کە دەخرێتە سەری.

بانکی مەڵکەندی لە سلێمانی، وردەکاری گۆڕانکاری لە موچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئەوانەی لەدوای ساڵی 2014 خانەنشین بوون، ساڵانی خزمەت و بڕوانامەیان بۆ هەژمار دەکرێت و کەمترین موچەیان دەبێت بە 500 هەزار دینار.

هەر کەسێکیش موچەکەی لە ملیۆنێک دینار کەمتر بێت، هەموو مانگێک 100 هەزار دیناری بۆ خەرجدەکرێت و بەم شێوەیە دەبێت: موچەی خانەنشینی و دەرماڵەی خزمەت و بڕوانامە و 100 هەزار دیناری زیادە.

ئەوانەش کە پێش ساڵی 2014 خانەنشین بوون، کەمترین موچەیان دەکرێت بە 500 هەزار دینار و دەرماڵەیەکی 100 هەزار دیناری زیادەشیان پێدەدرێت.

بۆ ئەو خانەنشینانەی کە لە ژیاندا نەماون، ئەگەر یەک وارسیان هەبێت، 320 هەزار دیناریان پێدەدرێت لەگەڵ 100 هەزار دینار زیادە.

ئەگەر دوو وارسیشیان هەبێت، 360 هەزار دینار لەگەڵ 100 هەزار دیناری زیادە. ئەوانەش کە سێ وارسیان هەیە، 500 هەزار دینار لەگەڵ 100 هەزار دیناری زیادەیان پێدەدرێت.

سەرچاوەیەک لە بانکی مەڵکەندی بە 964ـی راگەیاند، ئەم وردەکارییانەی خەرجی موچەی خانەنشینان بەدەست ئەوان گەیشتووە و بەو جۆرە دەبێت.

بە قسەی وتەبێژی خانەنشینان کە پێشتر قسەی بۆ 964 کرد، بڕیارە بۆ مانگی حەوت موچەی خانەنشینان بەم جۆرە بدرێت.

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):

تێبینی: ئەم هەواڵە لە کاتژمێر 2:45ـی پاش نیوەڕۆی رێکەوتی 1.9.2024 بە هەندێک زانیاری تازەوە نوێکراوەتەوە

ئەگەر موچە بێت خانەنشینان بە دوقات وەرى دەگرن

ئەگەر موچە بێت خانەنشینان بە دوقات وەرى دەگرن