رێکاری نوێیە

سلێمانی دانانی سەوزەی لە چێشتخانەکان قەدەغە کرد

964+
ئەحمەد مستەفا

لیژنەی خۆپارێزی کۆلێرا، لە بەڕێوه‌بەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی، دانانی سەوزەی لە شوێنە گشتییەکانی وەک چێشتخانە و رێستۆرانتەکان، بە بڕیارێک قەدەغە کرد.

لیژنەکە کە بە کارمەند و پزیشکەکانەوە نزیکەی 200 کەس دەبن، لە سەرجەم ناوچەکانی سلێمانی کار بۆ جێبەجێکردنی رێنماییە نوێیەکان دەکەن، داواش دەکەن هاوڵاتیان بە کلۆری تایبەتمەند، یان ماددەی پاککەرەوە و خوێ سەوزەکانیان بۆ ماوەی 30 خولەک بشۆنەوە، دواتر بەکاریبهێنن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 25.8.2024 لیژنەکە لە باڵەخانەی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی کۆبوونەوە، رزگار عەلی، بەڕێوه‌بەری خۆپاراستنی سلێمانی قسەی بۆ میدیاکان کرد وتی، “هاوڵاتییان بەهیچ جۆرێک ئاوی ئەو تانکەرانە بەکارنەهێنن، کە لۆگۆی رەسمی حکومەتی لەسەر نییە و ناوی خاوەن تانکەرەکەی لەسەر نییە، بەڵکو ئاوی ئەو تانکەرانە بەکاربهێنن کە لە سەری نوسراوە گونجاوە بۆ خواردنەوە و ناسنامەی دیارە”.

بەڕێوەبەرەکەی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی باسی لەوەکرد، “لەم ماوەیەکدا هیچ کەسێک بە سکچوون و رشانەوە و کۆلێرا گیانی لە دەستنەداوە و ئەوانەشی کە تووشی کۆلێرا بوون چاکبوونەتەوە و نێردراونەتەوە ماڵەوە”، بەڵام ئێستا، ژمارەیەک حاڵەتی گومانلێکراوی تووشبوون بە کۆلێرا هەن، ئەو وتی، “ئەمڕۆ یەکشەممە نمونەی پشکنینەکانیان رەوانەی بەغدا کراون بۆ دڵنیابوونەوە”.

رۆژی شەممە 24.8.2024، بریکارى وەزارەتى تەندروستى هەرێمی کورستان. رەهێڵ فەرەیدوون، تۆمارکرنى هەشت حاڵەتى کۆلێرای لە سلێمانى بۆ 964 پشتڕاست کردەوە.

خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی: هەموو تووشبووانی کۆلێرا...

خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی: هەموو تووشبووانی کۆلێرا چاکبوونەتەوە

خۆپاراستنی هەولێر: تەواوی چاومان لەسەر خاوێنی سەوزەیە

خۆپاراستنی هەولێر: تەواوی چاومان لەسەر خاوێنی سەوزەیە