لە بری سنەوبەرە سووتاوەكان
نەمامی نوێ لە شەقامی تاسڵوجە – سلێمانی دەڕوێندرێن
+964
دیلان محەمەد جەزا
دوابەدوای سووتانی ژمارەیەک دار سنەوبەر لەسەر شەقامی تاسڵوجە – سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی داری سنەوبەر بە کۆمپانیاکانی سەر ئەو شەقامە دەڕوێنێت.
بەهرۆز سالار بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە 964 وت، شارەوانیی سلێمانی دیزاینێکی ئامادەکردووە بۆ شەقامی سلێمانی- تاسڵوجە و لە هەنگاوی یەکەمدا 360 داری سنەوبەری زاویتە روێندراوە.
باسی لەوەش کرد، هەڵمەتی سەوزکردنەکە بەو کۆمپانیایانە دەکرێت، کە لەسەر ئەو شەقامە پرۆژەیان هەیە و داری سنەوبەر دەڕوێنن و ئەرکی ئاودێریشیان هەر لە ئەستۆی کۆمپانیاکان دەبێت.
هەروەها دەڵێت، لە ماوەی رابردوودا لەسەر شەقامی تاسڵوجە چەند دار سنەوبەرێک سووتان، بەڵام جارێکی دیکەش سنەوبەرەكان دەڕوێندرێنەوە و پلانیان هەیە زیاتریش بڕوێنن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا