• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo
جوتیارانی پێنجوێن داوای راگرتنی هاتنی بەرهەمەکانی دەرەوە دەدەن

دیمەنی بەشێک لە کێڵگە کشتوکاڵییەکانی پێنجوێن _ وێنە: 964

وەزیرەکەی خۆمان چییان بۆ دەکات؟

جوتیارانی پێنجوێن داوای راگرتنی هاتنی بەرهەمەکانی دەرەوە دەدەن

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

جوتیاری سنووری پێنجوێن داوا دەكەن رێگە لە هاوردەی بەرهەمی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بگیرێت لەم وەرزەدا و بۆ ئەمەش چوونە لای وەزیری كشتوكاڵ.

ژمارەیەك لە جوتیارانی سنووری قەزای پێنجوێن كێشەی بەبازاڕكردنی بەروبوومەكانیان بردەلای وەزیری كشتوكاڵ بێگەر تاڵەبانی و پێیان راگەیاند، ئێستا شووتی، كاڵەك، خەیار و پیاز و بەرهەمەكانی دیكەیان دەتوانێت پێویستییەكانی بازاڕ دابین بكات و كوالێتیی بەرهەمەكانیشیان بەرزە، بۆیە داوایان كرد وەزیر دەسەڵاتەكانی بەكاربهێنێت و رێگە لە هاوردەكردنی بەرهەمی وڵاتانی دەوروبەر بگرێت.

كۆبوونەوەی جوتیارەكان و بێگەرد تاڵەبانی دوێنێ سێشەممە لە دیوانی وەزارەت بوو.

دوای گفتوگۆی نێوانیان، وەزیرەكەی خۆمان بڕیاری دا گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵی عێراق بكات بۆ ئەوەی مەرزەكانی عێراق بەڕووی هاوردەكردنی ئەو بەرهەمانە دابخرێت، كە لە پێنجوێن و ناوچەكانی دیكە بە كوالێتییەكی باش دەتوانن پێداویستی بازاڕی عێراق و كوردستان دابین بكەن، تایبەتتر ئەو بەرهەمانەی ئاماژەیان پێكراوە.

هەروەها بڕیاردرا نووسراوێک ئاراستەی ئەنجومەنی وەزاری ئابووریی عێراق بکرێت و لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنەكە گفتوگۆ بکرێت، بۆ ئەوەی بەزووترین کات مەرزەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دابخرێن تا جوتیارانی هەرێمی کوردستان زەرەرمەند نەبن، ئەمەش لە چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وەزارەت، بەپێی رۆژژمێری کشتوکاڵیی نێوان هەردوولا.
نزیكەی هەموو هاوینێك جوتیارانی كوردستان و دەڤەری پێنجوێن بە تایبەتی، سەرەڕای بەرهەمهێنانی بەروبوومی زۆری كشتوكاڵی لە سەوزە و میوە، بەڵام كێشەی بەبازاڕكردنیان بۆ دێتەپێش، بە تایبەتی لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، كە رێگرییان لێدەكرێت بەرهەمەكانیان بگەیەننە ئەو ناوچانە.

ساڵی رابردووش جوتیارانی پێنجوێن چوونە بەردەم وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا، جگە لەوەش هەفتەی پێشوو بەشێک لە جوتیاران سەردانی بەغدایان کرد و لەگەڵ جێگری وەزیری کشتوکاڵ و چەند پەرلەمانتارێکی لیژنەی کشتوکاڵ کۆبوونەوە.

قەزای پێنجوێن خاوەنی زیاتر لە 81 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵییە و ساڵانە بەرهەمە کشتوکاڵییە هاوینەییەکانی تێدا دەچێندرێت.

جوتیارانی پێنجوێن داوای راگرتنی هاتنی بەرهەمەکانی دەرەوە دەدەن

جوتیارانی پێنجوێن: وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دژایەتیمان...

جوتیارانی پێنجوێن: وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دژایەتیمان دەکات

ماڵە کولتوورییەکەی حەسەنە فەنی لە کفری نۆژەن کرایەوە 

دیمەنی خانووە کەلەپوریەکەی حەسەنە فەنی لە کفری دوای نۆژەنکردنەوەی.وێنە.شوێنەواری گەرمیان

لەسەر ئەرکی خانەوادەکەی

ماڵە کولتوورییەکەی حەسەنە فەنی لە کفری نۆژەن کرایەوە 

964+

توانا نەقی

خانووە کولتوورییەکەی حەسەنە فەنی لە کفری لەسەر ئەرکی خانەوادەکەی لەسەر شێوازە کۆنەکەی و بە جوانترین شێوە نۆژەن کرایەوە، ئەمە هەروا نەبووە و بە سەرپەرشتی شوێنەواری گەرمیانیش کراوە.

ئەمڕۆ لیژنەیەک لە شوێنەوارەوە چوونەتە سەیری خانووەکە و نۆژەنکردنەوەکەیان بەدڵ بوو، بەڵام جارێ هیچ بڕیارێک نەدراوە کە چی تێدا دەکرێت.

ساڵح محەمەد سەمین بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان بە 964ـی وت، خانووەکەی حەسەنە فەنی لە کفری یەکێک بوو لە شوێنەوارە دێرینەکان و لەلای ئەوان تۆمار کراوە، خانەوادەکەشیان بە تەواوی لە حسابی خۆیان نۆژەنیان کردووەتەوە.

وتیشی، نۆژەنکردنەوەکە لە ژێر چاودێری و سەرپەرشتی ئەواندا بووە و نابێت هیچ دەستکارییەکی زیادە بکرێت، وەک دەستکاریکردنی رووبەری ژوورەکان و گەورەکردن و بچوککردنەوەی، بەڵكو دەبێت چۆن بووە پێشتر هەروا بمێنێتەوە.

هێشتا خانەوادەی حەسەنە فەنی بڕیاریان نەداوە خانووەکە بکەنە مۆزەخانە یان شتێکی دیکە، بەڵام هەر بڕیارێک بدەن دەبێت شوێنەوار ئاگادار بێت، ساڵح محەمەد وای وت.

بەڕێوەبەری شوێنەوار ئاماژەی بەوەش کرد، 17 دەرخستەمان لەبەردەستە بۆ نۆژەنکردنەوەی شوێنەوار، نووسراویشمان چووەتە وەزارەتی دارایی بەڵام پارەیان بۆ خەرج ناکەن و لە ژمارەیەش نۆ دانەیەکیان دەکەوێتە قەزای کفری.