رووبەرێک زەوی کە ئامادەدەکرێت بۆ پرۆژەیەک. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
ئەوانەی فۆڕمی زەوییان پڕکردووەتەوە
خانەنشینانی ئیدارەی گەرمیان ئاگادار دەکرێنەوە
ژووری هەواڵ
خانەنشینانی ئیدارەی گەرمیان ئاگادار دەکرێنەوە بچن ئەو فۆڕمانە وەربگرنەوە کە بۆ وەرگرتنی زەوی پڕیان کردووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1.8.2024 بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینانی کفری راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوا لەو خانەنشینانە دەکات کە فۆڕمی وەرگرتنی زەویان پڕکردووەتەوە رۆژی یەکشەممە سەردانی بانکی کفری بکەن.
خانەنشینان پێویستە بەڵێننامەکانیان مۆر بکەن و لەلایەن لیژنەی بەڕێوەبەرایەتییەکە فۆڕمەکانیان پێدەدرێتەوە.
رۆژى 31.5.2024، رێنمایی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە رۆژنامەی وەقائیعی كوردستان بڵاوكرایەوە و روونکراوەتەوە کە کێن ئەوانەى سوودمەند دەبن لە وەرگرتنى زەوی یان سوودمەند نابن.