فەرمانگەی ژینگەی هەولێر
“هەرکەسێک پێویستی بە دار بێت پێیدەدەین”
964+
میدیا گۆران
فەرمانگەی ژینگەی هەولێر دار دەداتە هەر هاوڵاتیەک کە بیەوێت لەبەردەم دەرگاکەی بیچێنێت بە ئامانجی زیادکردنی سەوزایی .
دلشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە 964ـی وت، هەر هاوڵاتییەک بیەوێت دار لە بەردەم دەرگاکەی بچێنێت ئێمە پێی دەدەین، بەڵام سەرەتا پێویستە بێت سەردانمان بکات و ناوی تۆمار بکات لە ماوەی رۆژێک بۆ مانگێک دارەکانی پێدەگات.
لە وەڵامی پرسیاری چەند دار بە هاوڵاتیان دەدرێت دلشاد هیرانی وتی، پەیوەستە بە رووبەری بەردەرگای هاوڵاتییەکە، دەیپێوین و بەپێی پێویست بۆی دیاری دەکەین کە چەند داری پێویستە بۆ چاندن.
ئەوەشی خستەڕوو، هەر پرۆژەیەکی نوێ کە دروست بکرێت دەبێت 25٪ی سەوزایی بێت، ئەگەر هاتوو ئەم بڕیارەی جێبەجێ نەکرد ئەوە بە کڕینی دار ناچار دەکرێت.
ئەو جۆری دارانەی کە بە هاوڵاتیان دەدرێن:
-دار سنەوبەر
-دار زەیتون
-دار ئەکاسیا
-دار فیکس
-دار سیسەم
ژینگە
قۆناغی یەکەمە
زیاتر لە 300 نەمام لە شەقامێكی 60 مەتریی فەرمانبەرانی هەولێر چێندران
هەڵمەتێكی دیكە دەستیپێكردووە
زیاتر لە 20 هەزار داری دیكە لە هەولێر چێنران
بە چاندنی 700 نەمام و سەوزکردنی قەزاکە
ژمارەیەک گەنج دەیانەوێت خورماتوو لە بیابانبوون بپارێزن
100 هەزار گوڵ دەچێندرێن
"رێژەی سەوزایی لە دهۆك زیاترە لە 13%"
ئامانجیانە سنووری سەوزایی پێ زیاد بکەن
دەروازەیەکی نوێ بۆ قەزای رواندز دروست دەکرێت
”چوار بەرمیل نەوتیان پێویستە“
گوندنشینانی پشدەر بۆ خۆگەرمکردنەوە پەنا بۆ کۆکردنەوەی دار دەبەن
زیادكردنی رێژەی سەوزایی