لە سنووری شەقڵاوە
بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە پێشمەرگەیەک گیانی لەدەست دا
964+
ئاکام غەفور – سۆران
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە نزیک تونێلی ماوەران ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بە هۆیەوە کەسێک گیانی لە دەستدا و کەسێکی دیکە بریندار بوو.
ئەو کەسانەی لە ناو سەیارەکە بوون، دوو پێشمەرگەن و خەڵکی سۆرانن و سەرنشینەکە گیانی لە دەستداوە و شۆفێرەکە بە سەختی بریندارە.
ئەفسەرێکی هاتوچۆی شەقڵاوە کە رێگەی پێنەدراوە ناوی خۆی بڵێ لەسەر رووداوەکە بۆ 964 وتی، کاتژمێر 7:00ـی بەیانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری(هۆندا ئەلینترا )وەرگەڕاوە بە هۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدابوو هەر لە شوێنی روداوەکە و کەسێکی تریش بریندارە.
وتیشی، ئەو دوو کەسە پیشەیان پێشمەرگە بووە و خەلکی سۆرانن لە پێش تونێلی ماوەران سەیارەکە کۆنتڕۆلی خۆی لەدەستداوە و کەوتووەتە خوارەوە.
محەمەد شێخ حەسەن، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی شەقڵاوە بە 964ـی وت،”تەرمێک و بریندارێک گەیندرانە نەخۆشخانەکەمان،کە بەهۆی روداوێکی هاتوچۆ کەسێک گیانی لە دەستدابوو و یەکی دیکەش بریندار بوو”.
پێداچوونەوە: توانا نەقی