لەبەرچی؟

داوا کراوە دیزاینی دووسایدی پێنجوێن دەستکاری بکرێت

+964

کامیار کەمال –  پێنجوێن

بریکاری وەزیری ئاودانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان سەردانی پێنجوێنی کرد و باسی لەوەکرد، هەوڵی جددی دەدەن بۆ وەرگرتنی رەزامەندی ناوی ئەو 20 کەسەی بە گرێبەست بۆ فەرمانگەی پاراستنی رێگای پێنجوێن دامەزراون، وتیشی داواکراوە دیزاینی دووسایدی پێنجوێن دەستکاری بکرێت

ئاگرین عەبدوڵا بریکاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە بە 964ی راگەیاند، فەرمانگەی پاراستن و چاککردنی رێگای پێنجوێن حەقی خۆیەتی کارمەندی هەبێت.

وتیشی، ئێستا ناوی ئەو 20 کەسە لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانە و هەوڵێکی جددی دەدەن بۆ ئەوەی رەزامەندی وەربگرن و دەستبەکارببن.

هاوکات باسی لەوەشکرد، دیزاینی پڕۆژەی دووسایدی پێنجوێن- سەیدسادقیان گۆڕیوە و بەهۆی سەختی ناوچەکەوە و ئێستا دیزاینێکی دیکەیان بۆ رێگاکە پێشنیار کردووە کە چەند چاکسازییەکی تێدایە بۆ کەمکردنەوەی تێچووی پڕۆژەکە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە مانگی نیسانی رابردوو کاتێک دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە، سەردانی فەرمانگەی پاراستن و چاککردنی رێگاوبانی پێنجوێنی کرد، بە 964ی راگەیاند، پرۆژەی دووسایدی پێنجوێن 400 ملیار دیناری دەوێت و ئەوەش لە توانای حکومەت بەدەرە و باسی لەوەش کردبوو، پڕۆژەی دووسایدکردنی پێنجوێن- سەیدسادق لە پلانی وەزارەتەکەیاندا هەیە و دیزانیان بۆ کردووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

دوای 10ساڵ قایمقامی پێنجوێن دەستبەرداری ئەرکەکەی بوو

دوای 10ساڵ قایمقامی پێنجوێن دەستبەرداری ئەرکەکەی بوو